روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، كه شەوی رابردوو ، لانیكەم 44 كەس لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەكاندا بۆ سەر گوندەكانی پارێزگای ئیدلیب كوژراون، كە لەژێر دەسەڵاتی چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن دایە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز"، ڕامی عەبدول ڕەحمان، بەڕێوبەری روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند" فڕۆكە جەنگییەكان كە لەوانەیە ڕووسی بووبن گوندی زەردانایان كردە ئامانج لە باكووری ئیدلب، كه ئەم هێرشە لە ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا زۆرترین كوژراوی لێكەوتۆتەوە".
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ پێشبینی ئەوەی كرد ژمارەی كوژراوان زیاتر ببێت و ئاماژەی بەوەكرد، هەندێك لە بریندارەكانی هێرشەكەی پێنجشەممە لە بارودۆخێكی مەترسیداردان، هێشتا تیمەكانی فریاكەوتن دەگەڕێن بەشوێن قوربانییەكانی دیكەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.