Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 08:26

رووسیا 39 تانکی جۆری t-90 داوه‌ته‌ عێراق

بڕیارە رووسیا 73 تانکى تر بداته‌ سووپاى عێراق
کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، بەپێی رێککەوتنێکی سەربازی، کە لە ساڵی 2017دا واژۆکراوە، عێراق 39 تانکی جۆری t-90 لە رووسیا وەرگرتووە، ئه‌مه‌ش بۆ مه‌به‌ستى بەرەوپێشبردن و پڕچەککردنی  زیاترى سوپای عێراق .

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتەکە ئەوەی خستوەتەڕوو، تانکەکان بەسەر دوو بەتالیۆنی سەربازیی زەمینیدا دابەشکراون، و لەلایەن پسپۆڕە سەربازییەکانی روسیاوە مەشق و راهێنان بۆ بەکارهێنانی تانکەکان پێشکەشی بەتالیۆنەکان دەکرێت. هه‌روه‌ها لەو چوارچێوەیەشدا بڕیارە رووسیا 73 تانکى تر بدات بە سووپاى عێراق.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.