Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 18:19

له‌ له‌ندن "ئه‌مه‌ل سه‌عید کورده‌" به‌ کالۆریۆسی له‌ بواری گۆرانی به‌ده‌ستهێنا

به‌ كالۆریۆس له‌ بواری گۆرانی و ستایله‌ سه‌رده‌میه‌كان به‌ده‌ست بێنێ
کوردستان TV
100%

خانمه‌ گۆرانی بێژی ده‌نگخۆش (ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده‌) كه‌ ئێستا له‌ له‌نده‌ن ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، دوای به‌سه‌ر بردنی چوار ساڵ له‌ بواری خوێندن و دیراسه‌ت له‌ یه‌كێك له‌ زانكۆكانی له‌نده‌ن، توانی بڕوانامه‌ی به‌ كالۆریۆس له‌ بواری گۆرانی و ستایله‌ سه‌رده‌میه‌كان به‌ده‌ست بێنێ.
  شایانی باسه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ ئافره‌تێك ببێته‌ خاوه‌نی ئه‌و بڕوانامه‌، ئه‌و خانمه‌ گۆرانی بێژه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ستایله‌ سه‌رده‌میه‌كان هه‌ر یه‌ك له‌ گۆرانیه‌كانی پۆپ و ڕۆك و گۆسپڵ و سۆڵ و جاز و بلووز ده‌گه‌یه‌نێت جا له‌ نێو هه‌موو ئه‌وانه‌ ئه‌و ستایلی جاز هه‌ڵده‌بژێرێ و ده‌ڵێ ده‌مه‌وێ له‌سه‌ر ستێج به‌و ستایله‌ گۆرانی بڵێم.

خاتوو ئه‌مه‌ل له‌ ساڵی 1976 له‌ شاری كه‌ركوك له‌ دایك بوه‌ و له‌ ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن ده‌ركه‌وتوه‌ و گۆرانی چڕیوه‌ و له‌ ته‌مه‌نی 21 ساڵی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی ته‌واوكردوه‌ و ساڵانێكه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی له‌ له‌نده‌ن ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئه‌و خاتوونه‌ خاوه‌نی 30 كاری هونه‌ری و زیاتر له‌ 20 كلیپ و ئه‌لبوومێكی هه‌شت تراكیه‌.

سه‌رچاوه‌/ئاژانسه‌كان

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.