له تێكستی دكتۆر ئاراس عه‌بدولكه‌ریم و ئاوازی هه‌ڵكه‌وت زاهیر ، خانمه گۆرانیبێژی كورد " شانیا یوسف " گۆرانییه‌كی تازه‌ی له ژێر ناوی " دایه گیان " تۆماركرد .
ئاوازدانه‌ری كورد " هه‌ڵكه‌وت زاهیر " له كاتی تۆماركردن و پرۆڤه‌كردنی گۆرانییه‌كه ، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی گۆرانییه‌كه‌ی داناوه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه گۆرانییه‌كه به گشتی په‌یامێكه بۆ دایك ، هه‌روه‌ها ناوبراو ئاشكرایكردووه كه تاكو ئێستا بریاریان نه‌داوه كاری كلیپ بۆ گۆرانییه‌كه ده‌كه‌ن یاخود نا ، یه‌ڵدان ئۆرگوزل كاری دابه‌شكردنی موزیكی بۆ گۆرانییه‌كه ئه‌نجامداوه .
جێی باسه ، شانیا له شاری به‌غدا له دایك بووه و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی بڵاوكراوه‌یه به زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی ، هه‌ڵكه‌وت زاهیر هه‌موو كاره هونه‌رییه‌كانی بۆ ئه‌نجامداوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.