Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 00:04

مه‌له‌ک ئه‌لبوومێکی تازه‌ به‌رهه‌مده‌هێنێت

ناوی خۆی له‌ مه‌له‌ك رۆژهاته‌وه‌ بؤ مه‌له‌ك كایه‌ گۆریوه‌
کوردستان TV
100%


خانمه‌ گۆرانیبێژی باكووری كوردستان " مه‌له‌ك رۆژهات " له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و كار كردنه‌ بۆ ئه‌لبوومێكی نوێی گۆرانی و ژماره‌یه‌ك له‌ گۆرانی تازه‌ .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ كاتی پرۆڤه‌كردن و ئاماده‌كردنی گۆرانییه‌كه‌ تازه‌كه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی داناوه‌ و باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ سه‌رقاڵی تۆماركردنی گۆرانییه‌ نوێیه‌كانییه‌تی  بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی داهاتوودا به‌ شێوه‌ی ئه‌لبومێكی تازه‌ بڵاوی بكاته‌وه‌ .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ خاوه‌نی ژماه‌یه‌ك ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه‌ و چه‌ندین كۆنسێرت و ئاهه‌نگی جه‌ماوه‌ریشی ئه‌نجامداوه‌ و له‌ ئێستادا له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌تییه‌كانی خۆی له‌ نێو تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ناوی خۆی له‌ مه‌له‌ك رۆژهاته‌وه‌ بؤ مه‌له‌ك كایه‌ گۆریوه‌ .

جێی ئاماژه‌یه‌ ، مه‌له‌ك كایه‌ له‌ لێدوانه‌كانی پێشووتریدا باسی له‌وه‌ كردبوو كه‌ ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی  نوێی هونه‌ری ئه‌نجامده‌دات .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.