Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 21:59

نامۆ گۆرانییه‌ تازه‌که‌ی بڵاوده‌کاته‌وه‌

كاری ئاواز دانان ده‌كات و هونراوه‌ش ده‌نووسێت
کوردستان TV
100%

گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " نامۆ " له‌ ژێر ناوی " من و تۆ و چه‌تر و باران " نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بڵاوكرده‌وه‌ .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ دوێنێ شه‌و نوێترین گۆرانی خۆی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌  هۆنراوه‌ و ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ هی خۆیه‌تی و " سیامه‌ك فه‌قێزاده‌ " كاری میكس و ماسترینگی بۆ گۆرانییه‌كه‌ ئه‌نجامداوه‌ و " زاهیر زانیار" یش كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه‌ .

نامۆ خه‌ڵكی شاری مه‌هابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و له‌ ساڵی 1983 له‌ هاتۆته‌ دنیاوه‌ و له‌ ساڵی 2006 ه‌ وه‌  ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك ڤیدیۆ كلیپه‌ ، جگه‌ له‌ كاری گۆرانی گوتن ، كاری ئاواز دانان ده‌كات و  هونراوه‌ش ده‌نووسێت .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.