سەرۆکی رووسیا رایگەیاند: پڕۆژەکانمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق شەرعین و ئامانج لێیان هاندانی ململانێی ناوخۆیی نییە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2018/6/7، ڤلادمیێر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند: "هەموو پڕۆژەکانمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕەوان و ئامانج لێیان هاندانی ململانێی ناوخۆیی نییە".
سەرۆکی ڕووسیا، ڕایگەیاند: هەموو پڕۆژەکانمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕەوان و یاسایین.
ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا، ساڵانە دانیشتنێکی تەلەڤزیۆنی ئەنجام دەدات و تیایدا وەڵامی ئەو پرسیارانە دەداتەوە لەلایەن هاوڵاتیانی رووسیاوە لە رێگای ئینتەرنێت و پەیوەندی تەلەفوونیهوه ئاراستەی دەکرێن.
ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند: پڕۆژەکانمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق شەرعین و ئامانج لێیان هاندانی ململانێی ناوخۆیی نییە.
سەرۆکی رووسیا هەروەها گوتی: پشتیوانی لە پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین و لە داهاتوودا پڕۆژەکانمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامی باشیان دەبێت.
ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی رووسیا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی: هەوڵەکانی گەلی کورد بۆ پاراستنی مافەکانیان بەرز دەنرخێنین.
ههر له چوارچێوهی دیمانهكهدا ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی رووسیا گوتی: ئێمە لەگەڵ گەلی کورد ھەمیشە لە پەیوەندییەکی باش و دێرین و تەندروست و ھەماھەنگدا بووین، بە پێویستی دەزانین کە باسی بەھرەمەندی گەلی کورد بکەین.
ئاگاداری تێکۆشانی ئەوانین بۆ وەدیھێنانی مافە رەواکانیان، ئێمە دەبینین و تێدەگەین چی لە عێراقدا دەگوزەرێت، ئێمە ئەنجامەکانی ریفراندۆممان بینی، دیمان چ بریارێک لەو ئەنجامانە کەوتەوە، دواتر بینیمان چۆن لە عێراقدا ئەو بریارە لایەن کوردستانی عێراقەوە چەسپێنرا، لە چوار چێوەی عێراقدا ئێمە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەغدا ھاوسەنگ رادەگرین، ھەموو پلانەکانمان لە عێراق و لەو بەشەشی ناوی کوردستانە، بە یاسای دەبینین و دوورنمای رۆشنیان ھەیە.
ههر له چوارچێوهی دیمانهكهدا ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی رووسیا گوتی: لە وەڵامی ئەوەی، ئایا سزاکانی سەر رووسیا دەبێته هۆی هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم؟ وتەیەکی ئەلبێرت ئاینشتاین، گەورە زانای بواری فیزیای بەبیر جیهان هێنایەوە.
هۆشداری لە بارەی جەنگی جیهانی سێیەم دایه جیهان و گوتی: من نازانم لە جەنگی جیهانی سێیەم چ جۆرە چەکێک بەکاردێت، بەڵام لە جەنگی جیهانی چوارەم دار و بەرد بەکاردێت.
پووتین گووتیشی: جەنگی جیهانی سێیەم کۆتایی بە شارستانیەتەکان دەهێنێت. دەبێت ئەوەش رێگری لە ئێمە بکات لەوەی هەندێک هەنگاوی نێودەوڵەتی بنێین کە بەکۆتایی شارستانیەتەکان تەواوبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.