Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 21:19

‌وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ له‌سه‌ر پرسیاری‌ تاقیکردنه‌وه‌کان روونکردنه‌وه‌ ده‌دات

پرسیارى کۆن بڵاو دەکرێنەوە گوایە هى ئەمساڵن، تەنیا بۆ شێواندنى دەروونى قوتابی و بازرگانیکردنه‌
کوردستان TV
#7
100%

وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی هاتووه‌ ده‌ڵێت: پرسیاری‌ تاقیكردنه‌وه‌كان هیچ بنه‌مایه‌كی‌ راستیان نییه‌، ئاشكراشیكرد كه‌ ئاستی ده‌رچوون له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌م خووله‌ به‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆشه‌وه‌ له‌ نێوان ڕێژه‌ی (20% بۆ 26%)ـه‌.

ماوەى چەند ڕۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە نەناسراوەکان، پرسیارى کۆن بڵاو دەکرێنەوە گوایە هى ئەمساڵن و ئەوەى جێگەى داخە هەندێک خەڵکى ناسراویش بێ وەبەرچاوگرتنى هەستى بەرپرسیاریەتى و ئەخلاقی، شەیر و پۆستى دەکەن، بێ ئەوەى بیر لە کاریگەرییە خراپ و نەرێنییەکانى ئەم کردەیە لەسەر دەروونى قوتابی و خوێندکاران بکەنەوە.

لە دوو ڕۆژى ڕابردوو، چەند پەڕەیەکى ئینگلیزى بە چەندین شێوە بڵاو کرانەوە گوایە تاقیکردنەوەى ئەوڕۆى ئینگلیزییە، بەڵام ئەوڕۆ بەیانى بە بەڕێوەچوونى تاقیکردنەوەکە دەرکەوت ئەم کارانە هیچ بنەمایەکى ڕاستییان نییە و تەنیا بۆ شێواندنى دەروونى قوتابی و بازرگانیکردن و زیادکردنى لایک و شەیرکردنى پەیجەکانە و تەنانەت هەندێکیش بانگەشەى ئەوەیان دەکرد گوایا پرسیارەکان بە شەوێک لە لایەن بەڕێوەبەرایەتى ئەزموونەکانەوە گۆڕدراون، لە کاتێکدا هەموومان دەزانین پڕۆسەى ئامادەکردنى پەڕەى تاقیکردنەوەیەک بۆ نزیکەى 70 هەزار قوتابی زیاتر لە 5 ڕۆژى دەوێت، ئیتر چۆن دەکرێت لە شەوێکدا ئەم کارە ئەنجام بدرێت.

بە پێى هەموو ئەم بانگەشانەى نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بێت، دەبێت ئاست و ڕێژەى دەرچوون زۆر لە سەرەوە بێت، کەچى ئاستى دەرچوون لە تاقیکردنەوەکانى ئەم خوولە بە تاقیکردنەوەکەى ئەمڕۆشەوە لە نێوان ڕێژەى (20% بۆ 26%)ـە.

قوتابیان و خوێندکارانى خۆشەویست و کەسوکارە بەڕێزەکانیان دڵنیا دەکەینەوە کە تاقیکردنەوەکان زۆر باش و تۆکمە بەڕێوە دەچن و هەمووش دەزانین ساڵى ڕابردوو 100 قووتابی و خوێندکارە یەکەمەکانى سەر ئاستى هەرێم لە بنەماڵەى هەژار و ئەو قوتابیانە بوون کە لە پۆلى 10 و 11ى ئامادەیی نمرەیان باش هەبوو. وەک وەزارەتى پەروەردەش بەدواداچوونمان کردووە و دەکەین بۆ هەموو ئەو کەسانەى کە هۆکار بوون لە شێواندنى دەروونى قوتابی و خوێندکاران و دروستکردنى فەوزا و هەر وەک دوو ساڵى ڕابردوو دەیاندەینە دادگا و سزا دەدرێن!

وەزارەتى پەروەردە
٧/٦/٢٠١٨ى زایینى

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.