خه‌سره‌و گۆران به‌رپرسى مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌لێدوانى تایبه‌ت بۆ مالپه‌رى كوردستان تى ڤى رایگه‌یاند : دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كۆمسیۆن نایاساییه و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى نیه بڕیاری له‌و شێوه‌یه بدات و سزای ئه‌و ده‌سته‌یه بدات .
خه‌سره‌و گۆران ڕاشیگه‌یاند : هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌نگده‌دارانى ده‌ره‌وه و ده‌نگدانى تایبه‌ت و ئاواره‌كان ، زوڵمێكه له‌ده‌نگده‌ران ده‌كرێت ، ده‌بێت هه‌موو عێراقیه‌ك له‌ده‌نگدان یه‌كسان بن و كه‌س بێ به‌ش نه‌كرێت له‌و ده‌نگه‌ى داویه‌تى .
به‌رپرسى مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردن ڕاشیگه‌یاند : گه‌ر باس له‌پێشێلكارییه له‌ده‌ره‌وه وه‌یاخود له‌ده‌نگدانى تایبه‌ت ئه‌نجام درابێ بۆیه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه ، گه‌ر بریارى له‌و شێوه‌یه ده‌درێت ده‌بێت بێ جیاوازی بدرێت له‌هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى پێشێلكاری ئه‌نجامدراوه ده‌بێت ده‌نگه‌كانى ئه‌و سنورانه هه‌ڵوه‌شێته‌وه هه‌ژمار نه‌كرێن نه‌ك به‌بڕیاری میزاجی په‌رله‌مانى عێراق ته‌نیا مه‌به‌ستیان بێت زیان به‌ده‌نگ ده‌رانى كورد بگه‌یه‌نن
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا له‌ده‌سه‌ڵاتى په‌رله‌مانى عێراقدا نیه ئه‌م جۆره بڕیارانه ده‌ربكات ، كارى ئه‌و ته‌نیا چاودێری و ده‌ركردنى یاسایه نه‌ك كۆمسیۆن ڕه‌وانه‌ى ماڵه‌وه بكات
له‌درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌ى خه‌سره‌و گۆران بۆ مالپه‌رى كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند : وه‌ك پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌كاتى خۆیدا قسه‌ى خۆمان ده‌بێت له‌سه‌ر بڕیاره نایاسایه‌كانى په‌رله‌مان كه ده‌رهه‌ق به‌كۆمسیۆن و ده‌نگده‌ران داویه‌تى
له‌باره‌ى دووباره ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به‌شێوه‌ى (ده‌ستى ) خه‌سره‌و گۆران رایگه‌یاند : وه‌ك پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به‌شێوه‌ى ده‌ستى ناترسێین و ئاماده‌ینه پارتى له‌وه‌ش ناترسێت بڵێین به‌م كاره كورسیه‌كانمان كه‌م ده‌كات ، ده‌نگ ده‌رانمان ده‌نگیان به‌ئێمه داوه و ڕێژه‌كه‌مان دیاره بۆیه‌ش ئاماده‌ین و ناترسین
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.