وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ئاگاداری هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كات كه به هیچ شێوه‌یه‌ك جه‌رگی مریشكی به‌ستووی ئێرانی نه‌كڕن، كه له هه‌ندێك ماركێته‌كانی فرۆشتنی گۆشت هه‌یه‌و ده‌فرۆشرێت، چونكه جه‌رگی مریشكی به‌ستووی ئێرانی رێگاپێنه‌دراوه هاورده‌ی ناو هه‌رێمی كوردستان و عێراق بكرێت له‌به‌ر هه‌بوونی نه‌خۆشیی ئه‌نفله‌وانزای باڵنده‌ی زۆر كوشنده له ئێران، ئازاد ئه‌حمه‌د عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سامانی ئاژه‌ڵ و ڤێتێرنه‌ری به وه‌كاله‌ت له‌م رووه‌وه رایگه‌یاند: ئه‌و جه‌رگه به‌بێ ره‌زامه‌ندیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی سامانی ئاژه‌ڵ و ڤێتێرنه‌ری و ئه‌نجامدانی پشكنین داخل بووه‌و ناكرێت هاووڵاتیان به‌كاری بهێنن له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستیان له نه‌خۆشیی مه‌ترسیدارن.
وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ: به هیچ شێوه‌یه‌ک جه‌رگی مریشکی به‌ستووی ئێرانی نه‌کڕن
له‌به‌ر هه‌بوونی نه‌خۆشیی ئه‌نفله‌وانزای باڵنده‌ی زۆر كوشنده
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.