ھۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان لەهه‌ژمارى خۆی له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فەیسبووک ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌گه‌ل حكومه‌ت پێشێلكاری ده‌ستوری و یاسایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ئێستادا ، له‌كاتێك ماوه‌ى یاسایی ئه‌نجومه‌نه‌كه ته‌واو بووه و كاتیان نه‌ماوه ، بۆیه مافى په‌سه‌ند كردنى پرۆژه یاسایی نیه .
هۆشیار زێبار ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت ، ئه‌و پێشێلكارییه یاسایی و ده‌ستوریانه‌ى له‌دانیشتنى رۆژى چوارشه‌ممه 6 - 6 - 2018 په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجامدرا به‌م شێوه‌یه بوو :
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ، له‌ئێستادا ئه‌وه‌ى ده‌توانێ بیكات پێشنیازی یاسایی بكات و بیدات به ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ، بۆ ئه‌وه‌ى بكرێته پڕۆژه یاسا و دواتر بهێندرێـته‌وه ئه‌نجومه‌ن ، وه‌په‌رله‌مان ناتوانێ پڕۆژه یاسا پێشكه‌ش بكات
له‌خاڵێكى دیكه كه‌هۆشیار زێباری ڕوونى ده‌كاته‌وه ، دەستوور و پەیڕه‌وی ناوخۆى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران رێگایان بەکراوەیی ھێشتەوەی دانیشتنەکانی په‌رله‌مان نەداوە ، ئه‌مه‌ش نایاساییه په‌رله‌مانى ده‌یكات له‌ئێستادا
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌دانیشتنه‌كه‌دا ، وه‌ك لایه‌نێكى كێشه‌كانى دوای هه‌ڵبژاردن خۆی راگه‌یاندووه و وه‌له‌هه‌مانكاتدا خۆی وه‌ك داوه‌رێك داناوه به‌بیانووى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان ، ئه‌و كاره‌شیان له‌پێناو دۆڕاوه‌كانى هه‌ڵبژاردن بوو
هۆشیار زێبارى ڕاشیگه‌یاند : كۆمسیۆن په‌یوه‌ندى به‌ئه‌نجومه‌نه‌وه نیه ، تابڕیاری له‌سه‌ر بدات ، ته‌نیا په‌رله‌مان ده‌توانێ چاودێری كۆمسیۆن بكات ، وه‌په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كۆمسیۆنى نیه و له‌بڕی ئه‌وانیش داوه‌ر دابنێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.