به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 7ى حوزه‌یرانى 2018 ، چه‌كدارانى داعش به‌گولـله هاوه‌ن باران كردن هێرشیان كرده سه‌ر گونده‌كانى (ئاشتۆكان و گلابات) له‌ناحیه‌ى جه‌باره ، له‌ئاكامى هێرشه‌كه‌ى چه‌كداران ئەفسەرێكى خانەنشین كراوى پۆلیس بە پلەی(ڕائد) به‌ناوى (محمد حمید کریم) شەهید بوو، وه‌هاوڵاتیه‌كى دیكه له‌سنوره‌كه به‌هۆى ئه‌و گولـله هاوه‌نانه‌ى ئاراسته‌ى گونده‌كه كراون بریندار ده‌بێت .
دوای ھێرشەكەى داعش ، ھێزێكی زۆری پێشمەرگە له‌فه‌وجى 4ى لیواى 136 گه‌رمیان بەھانای خەڵكی ئەو دوو گوندەوە چوون و بە ھاوكاریی خەڵكی خۆبەخشی ناوچەكە، تواندراوە ھێرشەكە یان تێك بشكێندرێت و له‌ئێستادا هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌و سنوره له‌حاڵه‌تى ئاماده باشى دان و بۆ هه‌رجموجۆلێكى داعش له‌پێناو تێك شكاندنیان
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.