Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 01:35

ڤایرۆسی کۆمپیوته‌ر چیه‌ و مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ که‌ی؟

ئامێره‌ ھۆشمه‌نده‌كانمان ده‌كاته‌ ئامانج
کوردستان TV
100%

ڕۆژانه‌ له‌ كاتی به‌كارھێنان و كاركردن له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كانمان و ئامێره‌ ھۆشمه‌نده‌كانمان ڕووبه‌ڕوی ڤایرۆسه‌كان ده‌بینه‌وه‌ كه‌ ئامێره‌ ھۆشمه‌نده‌كانمان ده‌كاته‌ ئامانج، و ووشه‌ی ڤایرۆس ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی كه‌ ھه‌ریه‌ك له‌ ئێمه‌ ڕۆژانه‌ له‌ بابه‌ت و نوسراوه‌كان به‌رچاومان ده‌كه‌وێت.

ڤایرۆس چیه‌ ؟!

ڤایرۆسی كۆمپیوته‌ر:

پرۆگرامێكی درووستكراوه‌ كه‌ به‌ مه‌به‌ست و ئامانجیكی دیاری كراو له‌ لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زا و پرۆگرامسازانه‌وه‌ درووست ده‌كرێت، و ھه‌ر یه‌كه‌ له‌و ڤارۆسانه‌ش به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ئامانجێكی دیاری كراویان ھه‌یه‌ ھه‌ندێك له‌و ڤایرۆسانه‌ به‌ مه‌به‌ستی دزه‌پێكردن و له‌ناوبردنی داتاو زانیاریه‌كان درووست ده‌كرێن ھه‌ندێكی تریان به‌ مه‌به‌ستی له‌كارخستن و له‌ناوبردنی ئامێره‌ ھۆشمه‌نده‌كان درووست ده‌كرین یان به‌ به‌مه‌ستی جیاوازتر درووست ده‌كرێن.

مێژووی ڤایرۆسی كۆمپیوته‌ر:

بۆ یه‌كه‌م جار ڤایرۆسێك درووستكرا به‌ ناوی  “براین ڤایرۆس” له‌ ساڵی ١٩٨٦ ه‌وه‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌ش له‌ لایه‌ن دووكه‌س پاكستانی درووستكرا كه‌ ھه‌ردووكیان برا بوون به‌ناوه‌كانی ئه‌مجه‌د و باسیت فاروق وه‌ ھه‌روه‌ھا ڤایرۆسه‌كه‌ به‌ ( لاھوری، پاكستانی، براینی پاكستانی، ئه‌ی براین ) ناسرابوو، ڤایرۆسه‌كه‌ كاری نه‌دكرده‌ سه‌ر ھارد درایڤه‌كان به‌ڵام له‌ رێگه‌ی فلۆپی دیسكه‌وه‌ بڵاوبووه‌وه‌ كاری ده‌كرده‌ سه‌ر تۆماره‌كان و ریكۆرده‌كانی بوت .

پاشان له‌ ساڵی ١٩٨٨ یه‌كه‌م دژه‌ ڤایرۆس به‌رھه‌مھات كه‌ كاری له‌ ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی ڤایرۆسی بران بوو .

سه‌رچاوه‌/تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.