ره‌نگه هه‌موومان رۆژێك له رۆژان بێتاقه‌ت بووبین له‌وه‌ی منداڵه‌كه‌مان نه‌كه‌وتۆته سه‌ر زمان.. ئه‌و حاڵه‌ته‌ش له هه‌موو خێزانه‌كان ده‌بینرێت و هه‌موو دایك و باوكان به‌په‌له‌ن له‌وه‌ی هه‌رچی زووه منداڵه‌كه‌یان فێری قسه بێت.. كاتێكیش دره‌نگ ده‌كه‌وێت له قسه‌كردن، هه‌موو رێگایه‌ك به‌كاردێنن بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌یان قسه بكات.
ئه‌وانه‌ی له بواری گه‌شه‌سه‌ندنی مناڵان پسپۆڕن، كۆمه‌ڵێك رێنماییان داناوه بۆ به‌خێوكه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه هه‌وێنێك بۆ به سه‌ر زمان كه‌وتنی مناڵان، له‌وانه:
1- بۆ منداڵان له ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵیه‌وه زۆر گرنگه قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و بزانێت قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، بۆیه‌ش له‌سه‌ر دایك و باوكان پێویسته هه‌میشه له‌گه‌ڵی بئاخڤن.
2- مه‌هێڵه منداڵه‌كه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ به‌خێوكه‌ری بیانی بمێنێته‌وه، به‌تایبه‌ت گه‌ر منداڵه‌كه‌ت له قسه‌كردن لاواز بوو، چونكه ئه‌مه واده‌كات دره‌نگتر فێری قسه‌كردن بێت.
3-به‌رده‌وام ناوی ئه‌و شت‌و كه‌ل‌و په‌له دیارانه‌ی ناو ماڵ بۆ منداڵه‌كه‌ت چه‌ند جارێك دووباره بكه‌ره‌وه، له رێگای رۆیشتنیشدا شه‌قام‌و شۆسته‌و ستوون‌و .. هتد پێ بناسێنه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كه‌ن زووتر ناوی شته‌كان بناسێت‌و له ئه‌نجامدا زووتر فێری قسه بێت.. هه‌روه‌ها كتێبی ره‌نگا‌و ره‌نگ‌و كاریگه‌ری پڕوێنه‌ی بۆ دابین بكه، بۆ ئه‌وه‌ی ناوی شته‌كان فێر بێت، كه له ده‌ورووبه‌ری دایك‌و باوكان ئاماده‌نین وه‌ك (ناوی گیانله‌به‌ره‌كان).
4-هه‌رگیز به‌زمانی منداڵ قسه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت مه‌كه، به‌ڵكو زمانێكی ساده‌و ئاسان‌و روون له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت به‌كار بهێنه، چونكه هه‌ركاتێك منداڵه‌كه‌ت گوێی له تۆ بێت به‌و جۆره قسه ده‌كه‌ی، لاساییت ده‌كاته‌وه‌و چاككردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانیش كه له تۆ فێر بووه كاتێكی زۆری ده‌وێت، چونكه بزانه تۆ سه‌رچاوه‌ی قسه‌كانی ئه‌ویت، بۆیه چاكتره له سه‌ره‌تاوه فێری قسه‌ی راست‌و دروستی بكه‌یت.
5-وا بكه منداڵه‌كه‌ت تا ده‌توانێت له‌گه‌ڵ منداڵان تێكه‌ڵ بێت‌و یاری بكات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ناچار بێت زمان به‌كار بهێنێ‌و به‌رده‌وام وشه‌ی نوێ له هاوه‌ڵه‌كانی فێر بێت
6-هه‌رگیز گاڵته به قسه‌ی منداڵه‌كه‌ت مه‌كه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ناو هێنانی شته‌كانیش هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانیش هه‌بوو، به‌ڵكو ده‌بێت بیپارێزن له‌و منداڵانه‌شه‌وه، كه گاڵته‌ی پێده‌كه‌ن.. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ مامۆستا‌و به‌خێوكه‌ر‌و ئه‌و كه‌سانه‌ش هاریكار بن، كه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت ده‌ژین، چونكه له‌وانه‌یه ئه‌وه وا له منداڵه‌كه‌ت بكات شه‌رم بكات‌و چیتر قسه نه‌كات‌و تێكه‌ڵ به منداڵان نه‌بێت.
7-مه‌هێڵه منداڵه‌كه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌به‌رده‌م ته‌له‌فزیۆن‌و فیلمی كارتۆن به بێ ده‌نگی دابنیشێت، هه‌وڵ بده له‌گه‌ڵی دابنیشیت‌و رووداوه‌كانی بۆ باس بكه‌یت.
8-هه‌ر رۆژه‌و چیرۆكێكی نۆی بۆ منداڵه‌كه‌ت بگێڕه‌وه، داواشی لێبكه بۆت دووباره بكاته‌وه‌و له كاتی گێڕانه‌وه یارمه‌تی بده‌و هانی بده، هه‌روه‌ها هه‌موو رۆژێك به‌یه‌كه‌وه هه‌مان چیرۆك بڵێنه‌وه‌و هه‌وڵ بده رۆژانه چیرۆكه‌كان نوێ بن.
جگه له‌وانه‌ی كه باسمان كردن، دره‌نگ گه‌شه‌سه‌ندنی زمان چه‌ند هۆكارێكی له پشته‌وه‌یه، گرنگترینیان :
1-لاوازی له قسه كردن‌و توانایه‌كی باش له تێگه‌یشتن (ئه‌مه‌یان به رێژه‌ی 3-10%) بڵاوه‌و له كوڕان زیاتره وه‌ك له كچان تا ئێستاش هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه.
2-له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له منداڵان توانای قسه‌كردنیان لاوازه، توانای تێگه‌یشتن‌و وه‌رگرتنی قسه‌شیان لاوازه.
3-لاوازی له ده‌ربڕینی هه‌ندێك پیت.. ئه‌مه‌یان له زۆربه‌ی زۆری منداڵان ئاماده‌یه، بۆ نموونه پیتی (چ، ش، ع.. ) كه له جیاتی ئه‌و پیتانه پیتی سوكتری وه‌ك (ز، س، ..) به‌كار ده‌هێنێت.
4-له وانه‌یه منداڵ هه‌ستی بیستنی لاواز بێت یاخود كێشه‌ی سستی گه‌شه‌سه‌ندنی عه‌قڵی هه‌بێت.
زۆر پێَویسته منداڵ له ته‌مه‌نێكی زووه‌وه هه‌ڵسه‌نگێندرێ‌و گیر‌و گرفته‌كانی دیاری بكرێت، جا چ گیر‌و گرفتی زمان بێت، یاخود لاوازی گوێیه‌كانی بێت.. هتد.
بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی دایك‌و باوكان بتوانین له داهاتویه‌كی نزیك چاره‌سه‌ریان بكه‌ین، به‌ر له‌وه‌ی بچنه قوتابخانه ئاماده‌یان بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست نه‌كه‌ن، كه بۆشاییان هه‌یه‌و وره‌یان نزمه‌و له منداڵه‌كانی هاو ته‌مه‌نیان كه‌مترن.
سه‌رچاوه/ زراری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.