Erbil 23°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 23:13

دادوه‌ره‌ کورده‌که‌ى که‌رکوک بڕیارى ده‌ستگیرکردنى نه‌جمه‌دین که‌ریم ى ده‌رکرد

له‌ نوسراوه‌كه‌ى دادگادا ناوبراوى وه‌ك پارێزگارى پێشوو ناساندووه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ گوێره‌ى نوسراوى دادگاى كه‌ركوك كه‌ ئیمزا دادوه‌ر سەباح محەممەد ئیبراهیم ى له‌سه‌ره‌ له‌ رۆژى 23/5/2018 ده‌ركراوه‌ بریار دراوه‌ به‌ ده‌ستگیركردنى دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگارىى له‌كار لادراوى كه‌ركوك به‌ پێى مادده‌ى 316 یاساى سزادانى عێراقى

هه‌روه‌ها دادگاى كه‌ركوك به‌ پشتبه‌ستن به‌ ماده‌ى 121 ى یاساى سزادانى عێراقى بریارى گلدانه‌وه‌ى ته‌واوى موڵك و ماڵى گواستراوه‌و نه‌گواستراوه‌ى نه‌جمه‌ددین كه‌ریمى ده‌ركردووه‌
له‌ نوسراوه‌كه‌ى دادگادا هاتووه‌ كه‌ ناوبراوى وه‌ك پارێزگارى پێشوو ناساندووه‌ له‌ كاتێكدا له‌روى یاساییه‌ وه‌ هیچ بریارێكى یاساى نه‌دراوه‌ ناوبراو له‌و پۆسته‌ى لادرابێت ، به‌ڵكو په‌رله‌مانى عێراق به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ به‌ پشت به‌ستن به‌ یاساى پارێزگاكان ئه‌و بریاره‌ى ده‌ركردووه‌ كه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان خۆیه‌تى و هه‌روه‌ها شوێنى نیشته‌ جێبوونى نه‌جمه‌دین كه‌ریمى به‌ نه‌زاندراو ناساندووه‌
ئه‌و بریاره‌ هه‌ردواى هه‌مان بریارى ده‌ستگیركردنى رێبوارتاڵه‌بانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام ناوبراو دوو رۆژ دواتر له‌ رێگه‌ى پارێزه‌ره‌وه‌ تێهه‌ڵچونه‌وه‌ (تمیزى) كرده‌وه‌ به‌و هۆیه‌ش بریاره‌كه‌ راگیرا .

ktv

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.