Erbil 27°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 20:44

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاریی 50 خێزانی زیانلێکەوتووی لافاو له‌ سۆران کرد

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری عێراقی هاوكاریان پێشكه‌شكرد
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 6\6\2018، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری عێراقی، پارسێلی خۆراک و پێداویستی ناوماڵەیان پێشکەش بە 50 خێزانی زیانزیانمەندانی لافاو لە شاری سۆران و دەوروبەری کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، تیمی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە شارەدێی سمێلان و ناو شارۆچکەی سۆران پارسێلی خۆراکی و پێداویستی ناوماڵەیان بە هاوکاری مانگی سووری عێراقی بەمەبەستی هاوکاریکردنی کەمدەرامەتان و زیانلێکەوتووانی لافاو پێشکەش بە 50 خێزان کرد.

لە پرۆژەیەدا پێداویستی ناوماڵ، پێکهاتبوون لە بەتانی، سێتی مەتبەخ و ترمزی ئاو، دۆشەک و كه‌لوپه‌لى تر به‌سه‌ر ئه‌و خانه‌وادانه‌دا دابه‌شكران.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشتریش هاوکاری پێشکەش بە زیانمەندانی لافاو کردووە و لە چەندین پرۆژەی جیاجیادا هەر لەیەکەم رۆژی لافاوەکەوە، هاوکارییەکانی پێشکەش کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.