Erbil 5°C شەممە 21 کانونی یەکەم 21:37

کۆبوونه‌وه‌ى په‌ڕله‌مانى عێراق ده‌ستی پێکرد

بۆ هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن
کوردستان TV
100%


كۆبوونه‌وه‌ى په‌ڕله‌مانى عێراق، بۆ هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن و ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست، ده‌ستیپێكرد.

كۆبوونه‌وه‌ی نا ئاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و بوونی ساخته‌كاری ده‌ستیپێكرد ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ن.

هاوكات كه‌ناڵه عێراقييه‌كان بڵاويان كرده‌وه‌، كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ به‌شدارى 172 په‌رله‌مانتار ده‌ستى پێكردووه‌.

به‌پێ زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان له‌ سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجوومه‌ن بڕیاریدا له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست هه‌ژمار بكرێنه‌وه‌.

کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان دەستیپێکرد و لەلایەن پەرلەمانتارانی ناڕازییەوە هەوڵدەدرێت ئەمڕۆ پڕۆژەیاساکە پەسندبکرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.