بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر-کۆیە دەستگیرکردنی باندێکی "مەترسیداری دزین و فڕاندن و تاوانی جۆراوجۆری ئاشکراکرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر - كۆیه رایگه‌یاند كه "پاش به‌دواداچوون و زانیاری كۆكردنه‌وه له‌ڕێی سه‌رچاوه‌كانمانه‌وه توانرا رۆژی 25ی ئایاری 2018 باندێك ده‌ستگیربكرێن كه پێكهاتوون له نۆ پیاو و ئافره‌تێك.
له راگه‌یه‌نداروه‌كه‌دا هاتووه: له كۆی 10 كه‌س توانراوه نۆ تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ده‌ستگیربكرێن و له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌ق ته‌ق په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ بكرێته‌وه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه تۆمه‌تباره‌كان له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه دانیان ناوه به چه‌ندین تاوانی جۆراوجۆری وه‌ك رفاندنی خه‌ڵك و ئازادكردنیان له به‌رامبه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك، هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان و دزینی كه‌لوپه‌لی گرانبه‌ها وه‌ك (لاپ‌تۆپ، ئایپاد، زێڕ، موبایل و پاره) و به‌كارهێنانی ئافره‌ت بۆ (ئیغراكردن) و وێنه‌گرتنی كه‌سی به‌رامبه‌ر بۆ وه‌رگرتنی پاره له به‌رامبه‌ر بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی وێنه‌كانیاندا.
ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر - كۆیه ده‌ڵێت: ئه‌و تاوانانه‌ی كه ئه‌م بانده ئه‌نجامیان داوه پێشتر ده‌رهه‌ق به هاووڵاتیان، سكاڵا تۆماركراوه، به‌ڵام نه‌توانراوه ناسنامه‌ی تۆمه‌تباران ئاشكرا بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.