كه‌ریم شنگالی ، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند : له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پلانێكی تۆكمه داڕێژراوه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چاكسازیی ریشه‌یی له داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان. له دوای بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به مه‌به‌ستی داڕشنته‌وه‌ی په‌یكه‌ری داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت له پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری ھاووڵاتییان پێكھاتووه، به شێوه‌یه‌ك كه ھاوشێوه بێت له‌گه‌ڵ ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه هه‌ندێك رێنمایی تایبه‌ت به هاتوچۆ ده‌رچووه كه له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییاندایه و هاووڵاتییان ده‌توانن سه‌رپێچییه‌كانی هاتوچۆ به قیست بده‌ن و گوتی: رێنمایی ژماره ٨ی ساڵی ٢٠١٨مان ده‌ركردووه كه تایبه‌ته به سه‌رپێچییه‌كانی هاتوچۆ ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه هاووڵاتی ده‌توانێت به ١٢ قیست سه‌رپێچییه‌كانی هاتوچۆ بدات و مه‌رج نییه به شێوه‌ی مانگانه بیدات چونكه ره‌چاوی ئه‌وه كراوه كه هاووڵاتی فه‌رمانبه‌ر بێت ئه‌وا نا‌توانیت هه‌موو مانگێك قیسته‌كه بدات، سوودێكی دیكه‌ی ئه‌و رێنماییه ئه‌وه‌یه كه بڕێكی زۆر پاره‌ی سزاكانی هاتوچۆ له ئه‌ستۆی هاووڵاتییان بوو نه‌یده‌توانی بیدات و بڕه‌كه‌ش نزیكه‌ی ١٠٠ ملیار دیناره و ئێستاش دوای ئه‌م رێنماییه بڕه پاره‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت.
وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌و چاكسازییانه‌ی بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه له بواری ئیداری و یاسایین، به‌تایبه‌تی رێكخستنه‌وه‌ی خه‌رجی و داھاته‌كان.
كه‌ریم شنگالی گوتیشی: یه‌كێك له چاكسازییه‌كانی دارایی به‌تایبه‌ت رێكخستنی خه‌رجییه‌كان كه به شێوه‌یه‌ك بگونجێت له‌گه‌ڵ قه‌یرانی دارایی هه‌رێم وه‌ك رسومات و سزا داراییه‌كانی هاتوچۆ كه دووباره رێكخراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌و داهاتانه‌ی كه پێشتر بوونیان نه‌بوو، وه‌ك داهات و سزاكانی بواری ئه‌منی و هاورده‌كردنی جلوبه‌رگی سه‌ربازی و كۆمپانیاكانی به‌دواداچوونی كاروباری نشینگه و به‌م پێیه‌ش ساڵانه داهاتێكی باش بۆ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت دابین ده‌كات كه پێشتر ئه‌م كۆمپانیایانه یان بوونیان نه‌بوو یان مۆڵه‌تیان بێ به‌رامبه‌ر پێ ده‌درا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.