سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌راوێزی رێوڕه‌سمی به‌خشینی بڕوانامه‌ی ئایزۆ به ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر به‌ڕێووه‌چوو، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له یه‌ك كاتدا، سه‌فین دزه‌یی گوتی: له رووی پراكتیكییه‌وه وا باشتره و ئاسانتره كه هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌یه‌وكه‌وه بكرێت چونكه خه‌ڵكی كوردستان و عێراقیش ناكرێت هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك بچنه پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه، بۆیه له رووی یاساییه‌وه هه‌م هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و هه‌میش په‌رله‌مانی كوردستان واده‌ی یاسایی ته‌واو ده‌بێت و سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری له‌سه‌ر رۆژی ٣٠ـی ئه‌یلوول داوه به هه‌ماهه‌نگی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیش تا ئێستا بڕیاری كۆتایی نه‌دراوه به‌ڵام وا باشتره كه به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
له‌باره‌ی گفتوگۆ و ده‌نگدان له په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای چاكسازی له خانه‌نشین و مووچه و ده‌رماڵه و ئیمتیازاته‌كان، سه‌فین دزه‌یی گوتی: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه یاسایه‌كی ئاماده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌تی مووچه و خانه‌نشین و پله تایبه‌ته‌كان چاره‌سه‌ر بكات به‌ڵام له په‌رله‌مان مشتومڕی لێكه‌وته‌وه، ئێمه ئیستاش ئاماده‌ی گفتوگۆی زیاترین كه هه‌موو توێژه‌كان لێی سوودمه‌ندبن و هه‌موو ئامانجه‌كان ئه‌وه بوو كه ته‌به‌عاتی مالیی له‌سه‌ر حكوومه‌ت كه‌م بكرێته‌وه.
له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین، سه‌فین دزه‌یی گوتی: له رابردوو ده‌بوایه رێژه‌یه‌كی به‌رچاو سووته‌مه‌نی بدرێته هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له ساڵی رابردوو ئه‌و رێژه‌یه كه‌م كرایه‌وه تا گه‌یشته رێژه‌ی سفر، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه حكوومه‌ت به‌نزین له ده‌ره‌وه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات و هه‌ر لیترێك به نرخی دۆلارێك ده‌گه‌یشته هه‌رێم و به ٥٠ سه‌نت ده‌فرۆشرا هاووڵاتییان، ئه‌مه‌ش بووه كولفه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر حكوومه‌ت و بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م كولفه‌یه‌ش بڕیاردرا كه وه‌كو بازاڕی ئازاد كۆمپانیاكان به‌نزین هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
سه‌فین دزه‌یی گوتیشی: له عێراق به‌نزین به پاڵپشتی حكوومه‌ت هاورده ده‌كرێت بۆیه نرخی كه‌متره و له هه‌رێمی كوردستانیش كۆمپانیاكان هاورده‌ی ده‌كه‌ن بۆیه جیاوازی له نرخ هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.