هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ، له‌هه‌ژمارى خۆی له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ، له‌سه‌ر ڕه‌وشى ئێستاى عێراق دوای به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، هه‌ریه‌ك له عەبادی و جبووری
له‌ئێستادا دەیانەوێ میلی كاتژمێر بەرەو دواوە بگێڕنەوە و پرۆسەی هەڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پەك بخەن ، وه‌ده‌شیانه‌وێ له‌و ڕێگایه‌وه وڵات بەرەو نادیاری ببەن و بێسەروبەی باڵی بەسەریدا بكێشێت ، له‌و كاته‌دا له‌بۆشایی ده‌ستوردا ده‌یانه‌وێت بەرژەوەندییە تەسكەكانی خۆیان لە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردندا بێننەدی.
هۆشیار زێبارى ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت ئەم فاشیلانە هه‌ریه‌ك له عەبادی و جبووری و دەرنەچووەوەكانی عێراق ده‌یانه‌وێت وڵات بەرەو چارەنووسێكی نادیار ببه‌ن و ئەوەی ئێستا ڕوودەدات پێشێلكارییەكی ئاشكرای دەستوور و یاسایە، سووكایەتیشە بەپرەنسیپەكانی دیموكراسی جیهانی.
هۆشیار زێبارى ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت ، با لە رێگای دادگا سكاڵا و تانەكان یەكلایی بكاتەوە، نەك بڕیارەكانی حكوومەت و پەرلەمان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.