عهلى عهونى ئهندامى ئهنجومهنى سهركردایهتى پارتى دیموكراتى كوردستان لهپهیجى تایبهت بهخۆى لهتۆڕى كۆمهڵایهتى فهیس بووك ڕایدهگهیهنێت ، پ ک ک ئێستا رۆڵی ئەسپە شەلی تورک و داگیرکەرانی دیکەی کوردستان دەبینێت.
ناوبراو ڕاشیدهگهیهنێت تورک ئارەزووی داگیر کردنی ھەر شوێنێکیان ھەبێت، پ ک ک بە بڕیاری میت و ئەرگەنەکۆن ئەو بیانووە بۆ تورک دەستەبەر دەکات. پ ک ک شکستی ھێناوە لە باکوری کوردستان و بە کارە شاشەکانی بووە ھۆی ئەوەی کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی تێکۆشان و داواکاریی کوردستانیان لە لیستی تیرۆر پۆڵین بکات
دهقى گوتارهكهى عهلى عهونى
پ ک ک...
پ ک ک ئێستا رۆڵی ئەسپە شەلی تورک و داگیرکەرانی دیکەی کوردستان دەبینێت.تورک ئارەزووی داگیر کردنی ھەر شوێنێکیان ھەبێت، پ ک ک بە بڕیاری میت و ئەرگەنەکۆن ئەو بیانووە بۆ تورک دەستەبەر دەکات. پ ک ک شکستی ھێناوە لە باکوری کوردستان و بە کارە شاشەکانی بووە ھۆی ئەوەی کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی تێکۆشان و داواکاریی کوردستانیان لە لیستی تیرۆر پۆڵین بکات.
ئێران و تورکیا سنورەکانیان بە کۆنتەرات داوە بە پ ک ک و ئێستا لە جیاتی جەندرمە و پاسدار ئەم ئەرکە بە چەکدارانی پ ک ک راسپێردراوە و تەنانەت پ ک ک لە جیاتی ئەوان رێگری لە حیزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان دەکات بۆ ئەنجام دانی چاڵاکی لە دیوی ئێران.
ئەگەر پ ک ک نەبوایە ئێستا ھەموو گوندەکانی سەر سنور ئاوەدان دەبوون . ئەگەر پ ک ک نەبوایە ئێستا دەبابەکانی تورکیای داگیرکەر لە بامەڕنێ و شوێنەکانی دیکە نەدەبوون.
پێویستە تورک و پ ک ک «ئەگەر کێشەیەکیان ھەبێت»کێشەی خۆیان ببەنە باکوری کوردستان و ناو شارە تورک نشینەکانی قوڵایی تورکیا،نەک باشوری ماندوو وێرانتر بکەن.
سەیرە پ ک ک لە باشور ھێزی ھەیە، لە رۆژاوا ھێزی ھەیە و لە رۆژھەڵات ھێزی ھەیە و چاڵاکە، تەنیا لەو شوێنەی کە دەبێت ھێزی ھەبێت و چاڵاکی بکات بزرە و خۆی لە گێلی داوە.
ئەمە بەرگریکردن نییە لە داگیرکەر وەک ھەموو پ ک ک و دەستە و گرۆپەکانی خەڵک تاوانبار دەکەن. تورک و فارس و عەرەب داگیرکەری پیس و چاوچنۆک و ستەمکارن و دەبێت رۆژێک لە ھەرچوار پارچەی کوردستان چخ بژرێن بۆ دەرەوە و کوردستان سەربەخۆ ببێت.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.