ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 6ى حوزه‌یرانى 2018 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان بڕی پارەی بارمتە بۆ تۆماری قەوارە سیاسییەكان راگه‌یاند .
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ى كۆمسیۆندا هاتووه، بۆ كورسی گشتیی 30 ملیۆن دینارەو بۆ پێكهاتەكان 15 ملیۆن دینار ، بۆ ئەرمەنەكانیش 10 ملیۆن دینار دیاریكراوە، له به‌شێكى دیكه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى كۆمسیۆندا هاتووه ، ئەوانەی كورسی بەدەستناهێنن بڕی 25%ی پارەكەیان بۆ دەگێڕدرێتەوە.
ده‌قى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى كۆمسیۆن
![](/content/upload/1/archive/2018-06/komseon_0.jpg)
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.