Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 14:32

نێچیرڤان بارزانی: حکوومەت ئیرادەیەکی جددی بۆ چاکسازی ھەیە و بەردەوامیش دەبێ

پێویستە ڕۆتین لە فەرمانگە و دەزگاکانی حکوومەت نەمێنێت
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ  چوارشەممە 6ى حوزه‌یرانى 2018 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی  ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا لە رێوڕەسمی بەخشینی بڕوانامەی ئایزۆ بە وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند: حکوومەت ئیرادەیەکی جددی بۆ چاکسازی ھەیە و بەردەوامیش دەبێ بە ھەموو شێوەیەک سوورە لەسەر چاکسازیی کارگێڕی و سیستەمی بەڕێوەبردن بۆ قۆناغێکی باشتر. پێشکەشکردنی باشتر و ئاسانکردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە ھاووڵاتییان بە کوالێتیی بەرزتر و تێچووی کەمتریشەوە. 

ناوەڕۆکی  گوتاره‌كه‌ى  نێچیرڤان بارزانی لە رێوڕەسمی بەخشینی بڕوانامەی ئایزۆ بە وەزارەتی ناوخۆ:

حکوومەت ئیرادەیەکی جددی بۆ چاکسازی ھەیە و بەردەوامیش دەبێ بە ھەموو شێوەیەک سوورە لەسەر چاکسازیی کارگێڕی و سیستەمی بەڕێوەبردن بۆ قۆناغێکی باشتر. پێشکەشکردنی باشتر و ئاسانکردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە ھاووڵاتییان بە کوالێتیی بەرزتر و تێچووی کەمتریشەوە.

سەرکەوتنە لە دامودەزگاکانی وەزارەتی ناوخۆ کە نموونەیەکی باشە، بۆ ئەوەی ھەمان سیستەم لە سەرجەم دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت.

حکوومەت ھەوڵدەدات ژێرخانێکی ئەلیکترۆنیی تۆکمە دابمەزرێنێت.

نەھێشتنی ڕۆتین و بەڕێوەچوونێکی ئاسان و سادە و بێگرفتی کارەکان، ڕاییکردنی مامەڵەکان بە کات و تێچوونێکی کەم و کوالێتییەکی بەرز بۆ ھەموو ھاووڵاتییان لە ھەر کوێی کوردستان بن، دەبێ ئامانجی سەرەکیی دامەزراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بێت.

دەمانەوێ لە ھەموو دامەزراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، زۆر بە جددی کار بۆ سەرجەم مامەڵەکانی ھاووڵاتییان بکرێ.

ئێمە ئیرادەیەکی جدیمان بۆ چاکسازی ھەیە، بەتایبەتی لە سیستەمی کارگێڕیدا، ئەم سیستەمە لە گەشتوگوزار لە ٢٠١٤ و لە ھاتوچۆی دھۆک لە ٢٠١٥ جێبەجێکراوە کە ھەرێمی کوردستان لە دەستپێکی شەڕێکی قورسی تیرۆر و ھەروەھا لەنێو قەیرانێکی سەختی دارایی بوو.

سیستەمێک پەیڕەو بکرێ کە ھاووڵاتییان بێزار و ماندوو نەکات و ھەموو کار و مامەڵەکان بە کەمترین کات و تێچوون و کەمترین بەدواداچوون بەڕێوە بێت.

دەبێ ھەڵسوکەوتێکی باش لەگەڵ ھاووڵاتییاندا بکرێت و کلتوورێکی بەرزی مامەڵەکردنی لەگەڵدا بکرێت، بەتایبەتی لە فڕۆکەخانەکان و دەروازە نێودەوڵەتییەکاندا.

ئێمە دەزانین ھاووڵاتییان چەند ماندوو دەبن و دەبێ چەند ژوور و فەرمانگە بکەن تا مامەڵەیەک بەڕێوە بچێت، ئێمە دەبێ لەم سیستەمە ڕزگارمان ببێت لەم وڵاتە، ناکرێ ھاووڵاتییانی ئێمە ئێستاش ھێندە بەدەست ئەم ڕۆتینیاتەی لە سیستەمی کارگێڕیدا ھەیە، بێزار ببن. دەبێ ھەوڵ بدرێ بە باشترین شێوە مامەڵەکانی ھاووڵاتییان بەڕێوە بچێت.

دەزانین ھەموو مامەڵەکان پەیوەندی بە فەرمانگەکان و سیستەمەکانەوە نییە، ھەندێکجار یاساکان ھاوکاری ڕۆتینن، ئەمەش دەبێ چارەسەر بکرێ، بۆ ئەمە لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان کار دەکەین، تاوەکوو پێداچوونەوە بە یاسا و ڕێنماییەکاندا بکرێ و پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و ئەلیکترۆنی بخەنە خزمەتی ڕاییکردنی مامەڵەکان.

حکوومەت ئیرادەیەکی جددی بۆ چاکسازی ھەیە و بەردەوامیش دەبێ، بە ھەموو شێوەیەک سوورە لەسەر چاکسازیی کارگێڕی و سیستەمی بەڕێوەبردن بۆ قۆناغێکی باشتر. پێشکەشکردنی باشتر و ئاسانکردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە ھاووڵاتییان بە کوالێتیی بەرزتر و تێچووی کەمتریشەوە.
سەرکەوتنە لە دامودەزگاکانی وەزارەتی ناوخۆ کە نموونەیەکی باشە، بۆ ئەوەی ھەمان سیستەم لە سەرجەم دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت.
حکوومەت ھەوڵدەدات ژێرخانێکی ئەلیکترۆنیی تۆکمە دابمەزرێنێت. 
نەھێشتنی ڕۆتین و بەڕێوەچوونێکی ئاسان و سادە و بێگرفتی کارەکان، ڕاییکردنی مامەڵەکان بە کات و تێچوونێکی کەم و کوالێتییەکی بەرز بۆ ھەموو ھاووڵاتییان لە ھەر کوێی کوردستان بن، دەبێ ئامانجی سەرەکیی دامەزراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بێت. 
دەمانەوێ لە ھەموو دامەزراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، زۆر بە جددی کار بۆ سەرجەم مامەڵەکانی ھاووڵاتییان بکرێ.
ئێمە ئیرادەیەکی جدیمان بۆ چاکسازی ھەیە، بەتایبەتی لە سیستەمی کارگێڕیدا. 
ئەم سیستەمە لە گەشتوگوزار لە ٢٠١٤ و لە ھاتوچۆی دھۆک لە ٢٠١٥ جێبەجێکراوە کە ھەرێمی کوردستان لە دەستپێکی شەڕێکی قورسی تیرۆر و ھەروەھا لەنێو قەیرانێکی سەختی دارایی بوو. 
سیستەمێک پەیڕەو بکرێ کە ھاووڵاتییان بێزار و ماندوو نەکات و ھەموو کار و مامەڵەکان بە کەمترین کات و تێچوون و کەمترین بەدواداچوون بەڕێوە بێت.

دەبێ ھەڵسوکەوتێکی باش لەگەڵ ھاووڵاتییاندا بکرێت و کلتوورێکی بەرزی مامەڵەکردنی لەگەڵدا بکرێت، بەتایبەتی لە فڕۆکەخانەکان و دەروازە نێودەوڵەتییەکاندا. 
ئێمە دەزانین ھاووڵاتییان چەند ماندوو دەبن و دەبێ چەند ژوور و فەرمانگە بکەن تا مامەڵەیەک بەڕێوە بچێت، ئێمە دەبێ لەم سیستەمە ڕزگارمان ببێت لەم وڵاتە، ناکرێ ھاووڵاتییانی ئێمە ئێستاش ھێندە بەدەست ئەم ڕۆتینیاتەی لە سیستەمی کارگێڕیدا ھەیە، بێزار ببن. دەبێ ھەوڵ بدرێ بە باشترین شێوە مامەڵەکانی ھاووڵاتییان بەڕێوە بچێت. 
دەزانین ھەموو مامەڵەکان پەیوەندی بە فەرمانگەکان و سیستەمەکانەوە نییە، ھەندێکجار یاساکان ھاوکاری ڕۆتینن، ئەمەش دەبێ چارەسەر بکرێ، بۆ ئەمە لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان کار دەکەین، تاوەکوو پێداچوونەوە بە یاسا و ڕێنماییەکاندا بکرێ و پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و ئەلیکترۆنی بخەنە خزمەتی ڕاییکردنی مامەڵەکان.

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پڕۆژەی حکوومەتی ئەلیکترۆنی ئەوەیە و ئامانجیەتی وەک وڵاتانی پێشکەوتوو، تا دەکرێ، زۆربەی مامەڵەی ھاووڵاتییان بە شێوەی ئۆنلاین لە ماڵەوە و لەسەر لاپتۆپێک ئەنجام بدرێت. حکوومەتی ئەلیکترۆنی دەبێ خاوەنی ژێرخانێکی ئەلیکترۆنی تۆکمە بێت، تاوەکوو ڕەزامەندیی ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی وەکوو (ئایزۆ) بەدەست بھێنێت ھەروەھا ڕەزامەندیی ھاووڵاتییانیش بەدەست بھێنێت. 
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کار دەکات و بەردەوام لە ھەوڵدا دەبێ کە کاری ھەموو دامەزراوەکان بگەیەنێتە ئەو ئاستەی ئەم بڕوانامەیە بە ھەموو دامەزراوەکان بدرێت. 
وەک چۆن پێشتر لە بواری وزەدا کۆمپانیای (دیلۆیت)مان ھێنایە کوردستان و لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی، چاکسازیمان لە بواری بانکدا کرد، لە ھەموو بوارەکانیشدا ئەم کارە دەکەین.
ئەمڕۆ ئێمە لە قۆناغێکی تەواو نوێ داین. دوای ساڵی ٢٠١٤، قۆناغێکی نوێ دەستی پێ کردووە، سوپاس بۆ خوا بە خۆڕاگری ھەمووان، توانیمان داعش تێکبشکێنین، ئەمڕۆ قۆناغێکی نوێ لە عێراق دەستی پێکردووە، ھەوڵ دەدەین پەیوەندیمان لەگەڵ بەغدا ئاسایی بکەینەوە بە جۆرێک کە لەگەڵ خەباتی کوردستاندا بگونجێت.
کوردستان خاوەنی سەرمایەیەکی یەکجار زۆری مرۆییە، خاوەنی ژێرخانێکی زۆر گەورەیە، بەڵام زۆر گرنگترە کە ژێرخانێکی کارگێڕیی گەورە و مورەتەب لەم وڵاتە دروست ببێت، باڵاخانە گرنگە، بەڵام ژێرخانی ئیداری گرنگترە.
ئێمە لەوەدا زۆر بەداخەوەین کە ئەم ژێرخانە درووست بکەین. ئەوەی ئەمڕۆ لەم مەراسیمە بەشدارین، رەنگە خەڵکێک بە بچووک سەیری بکات، ئەمە ئەو چاکسازییەیە کە زۆر جەختی لەسەر دەکەینەوە.

ئەگەر وەکوو تیم و پێکەوە کار بکەن، سەرکەوتن بەدەست دەھێنن، بەڵام ئەگەر یەک بە یەک و ئەنانیەت لە ئیشەکاندا ھەبێت، ئەوا سەرکەوتن زەحمەت دەبێت.

 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.