له‌رووداوێكى هاتووچۆدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیان له‌ده‌ست ده‌دات و پێشمه‌رگه‌یه‌كى دیكه له‌ڕووداوه‌كه بریندار ده‌بێت ، له‌راگه‌یاندراوى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسدا كه‌وێنه‌یه‌كى بۆ مالپه‌رى كوردستان تى ڤى نێردراوه ، ڕائیدی مافپەروەر علی جەمال قدووری به‌رێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایده‌گه‌یه‌نێت ، شه‌وى رابردوو لەناحییەی خان ئۆتۆمبێلێکی مێک زەمینی بە مەفرەزەیەک پێشمەرگەوە وەرگەڕا و لەئەنجامدا پێشمەرگەیەک بەناوی (هەردی ئازاد محمد ) دانیشتووی شاری سلێمانی گیانی لەدەستداو پێشمەرگەیەکی دیکەش برینداربوو لەئێستادا تەرمی ناوبراو هێنراوەتەبەشی پزیشکی دادوەری قەزار کەلارو دوای چارەسەری خێرا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بریندارەکەش ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.