Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 12:40

کۆمپانیای لینکۆلینی ئه‌مه‌ریکی نوێترین ئۆتۆمبێلی 2018 خسته‌ بازاڕه‌وه‌

نرخی ده‌گاته‌ 46 هه‌زار و 160 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی
کوردستان TV
100%

كۆمپانیای لینكۆلینی ئه‌مه‌ریكی بۆ ساڵی 2018 نوێترین ئۆتۆمبێلی خسته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌ كه‌ زۆر به‌ دیزاینێكی جوان و به‌شێوازێكی به‌هێز دروستی كردووه‌.

كۆمپانیای لینكۆلین له‌ ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری"continental" ی به‌شێوازێكی به‌هێز و ناوازه‌ دروست كردووه‌ و خستوویه‌ته‌ بازاڕه‌كانی دنیاوه‌، ئه‌م كۆمپانیایه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه‌ دیزاین كردووه‌‌ و هێزێكی زۆری بۆ داناوه‌، بۆیه‌ بووته‌ جێگای سه‌رنجی كریارانی ئه‌م جۆره‌ ئۆتۆمبیلانه‌.

تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبیله‌ بریتین كه‌ هێزێكی زۆری هه‌یه‌ و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره‌ كه‌ هێزه‌كانی ده‌گاته‌ هێزی 400 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.6 لیترییه‌ و شه‌ش پستۆنه‌ و خاوه‌ن شه‌ش گێره‌ و بزوێنه‌رێكی به‌‌هێزی هه‌یه‌ و به‌ شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه‌ به‌ دیزاینێكی جیاوازه‌وه‌.

نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ ده‌گاته‌ 46 هه‌زار و 160 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.

سه‌رچاوه‌/ تيَك ئاي

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.