هه‌ڵسوڕاوێكی گۆڕان رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌زمونێكی سه‌ركه‌وتومان نه‌بووه له به‌ڕێوه‌بردنی سلێمانی، ئه‌زمونی ئێمه له ئیداره‌دانی سلێمانی ئه‌زمونێكی شكستخواردوو بوو.
عه‌دنان عوسمان ،هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند: ئێمه هیچمان نه‌كردووه بۆ پارێزگای سلێمانی و ئه‌زمونێكی سه‌ركه‌وتومان نه‌بووه له به‌ڕێوه‌بردنی سلێمانی، ئه‌زمونی ئێمه له ئیداره‌دانی سلێمانی ئه‌زمونێكی شكستخواردوو بوو.
هه‌روه‌ها گوتی: من یه‌كێكم له‌وانه‌ی داوای كشانه‌وه‌ی گۆڕان له‌حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی ده‌كه‌م چونكه نوێنه‌ره‌كانی گۆڕان له ئاستی ئه‌و چاوه‌ڕوانیه نه‌بوون به‌تایبه‌ت پارێزگاری سلێمانی كه‌ده‌بوو كاری گه‌وره‌ی بكردایه له‌كاتی هێرشكردنه سه‌ر گۆڕان و ساخته‌كردنی هه‌ڵبژاردن و بردنی سندوقه‌كان، بۆیه من هیچ جیاوازییه‌ك نابینم له‌نێوان ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئێمه(پارێزگاری سلێمانی) له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی پێشوتر سلێمانیان به‌ڕێوه بردووه بۆیه باشترین شت ئه‌وه‌یه گۆڕان به‌شێك نه‌بێت له‌م حكومه‌ته شكستخواردووه مادام نه‌یانتوانیوه ئه‌و به‌رپرسارێتیه جێ به‌جێ بكه‌ن، باشترین شتیش ئه‌وه‌یه كه گۆڕان له‌حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی بكشێته‌وه، چونكه من به‌ته‌نها په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی ناكه‌م، به‌ڵكو ئه‌دای لاوازی هه‌ندێك له‌به‌رپرسه‌كانی گۆڕان به‌شێكه له‌و دۆخه‌ی ئێستا دروست بووه .
گوتیشی: جارێ ده‌بێت ئێمه خۆمان وه‌ك گۆڕان لێكۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌وه بكه‌ین بۆچی ساخته‌كاریمان لێكرا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان؟! دواتر ده‌بێت بێین حساب و كتاب له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بكه‌ین من داوام له‌جڤاتی نیشتمانی كردووه كه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه‌ی له ئیداره‌ی خۆجێی سلێمانی و ژووره په‌یوه‌ندیداره‌كان بكرێت كه‌چۆن ئه‌م ساخته‌كارییه‌مان لێكرا و چۆن به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕی.
جه‌ختیشیكرده‌وه، له‌كاتی هێرشكردنه سه‌ر مه‌كۆی گۆڕان و بردنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ئه‌و ساخته‌كاریه‌ی له‌هه‌ڵبژاردن كرا ئه‌گه‌ر من له‌بری پارێزگاری ئێستای سلێمانی بومایه یا قبوڵم نه‌ده‌كرد و هه‌موو ڕێكارێكی پێویستی یاسایم ده‌گرته به‌ر وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی ، یاده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م پێشكه‌ش ده‌كرد.
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.