دوای دیار نه‌مانی دوو گه‌نج بۆ ماوه‌ی 2 ڕۆژ ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كانیان له لایه‌ن تیمی غه‌واسی زاخۆ و پێشمه‌رگه‌كانی میحوه‌ری سه‌حێلا، له ئاوی سه‌حێلا دا دۆزرانه‌وه.
2 گه‌نج به ناوه‌كانی "سه‌فین حاجی عه‌بدی" ته‌مه‌ن 25 ساڵان و "بازید مه‌حه‌مه‌د مه‌عروف" ته‌مه‌ن 30 ساڵان كه یه‌كێكیان خه‌ڵكی شاری دهۆكه و ئه‌وی تریش خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی سێمێڵه، كه به‌ر له 2 ڕۆژ دیار نه‌مابوون ، ئه‌مڕۆ له لایه‌ن تیمی غه‌واسی زاخۆ و پێشمه‌رگه‌كانی میحوه‌ری سه‌حێلا له ناو ئاوی سه‌حێلا به خنكاوی لاشه‌كانیان دۆزرایه‌وه‌و و ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆك كران.
پۆلیسی دهۆكیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ردوو گه‌نجه‌كه به یه‌كه‌وه و به مه‌به‌ستی ڕاوه‌ماسی چوونه‌ته سه‌ر ڕووبار و له كاتی ڕاوه‌ماسیدا به ئاوه‌كه‌دا چوون و خنكاون.
شایه‌نی باسه ماوه‌ی دوو ڕۆژه تیمه‌كانی پۆلیس و بنه‌ماڵه‌ی هه‌ردوو گه‌نجه‌كه به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێن و ئه‌مڕۆش لاشه‌ی هه‌ردوو ناوبراو به خنكاوی له ئاوی سه‌حێلادا له‌لایه‌ن تیمه‌كانی غه‌واسی زاخۆ و به هاوكاری پێشمه‌رگه‌كانی میحوه‌ری سه‌حێلا دوای سه‌رئاوكه‌وتنیان له ئاوی سه‌حێلادا ده‌هێندرێنه ده‌ره‌وه‌ی ئاوه‌كه و ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆك ده‌كرێن و پاشانیش ته‌رمه‌كانیان ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان كرانه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.