ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له یه كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری كه‌ركوك گه‌نجێك كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
گه‌نجێكی 29 ساڵان به ناوی "عه‌لا وه‌سفی كنوش" به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب، كه پیشه‌ی كاسبه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی به چه‌كی جۆری ده‌مانچه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
به گوته‌ی پۆلیس، تا ئێستا هۆكاری خۆكوشتنكه‌ی نه‌زانراوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كروه‌ته‌وه و لێكۆلینه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووه‌وه به هۆی ئه‌و بارودۆخه ناهه‌مواره سیاسی و سه‌ربازی به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا سه‌پێنراوه، ڕووداوه‌كانی كوشتن و خۆكوشتن و تۆقاندن و ڕفاندن بوون به دیارده و به هۆیه‌وه سه‌رجه‌م خه‌ڵكی شاره‌كه له بارودۆخێكی ده‌روونی و سیاسی خراپ‌دا ده‌ژین و ڕێژه‌ی تاوان له شاره‌كه ڕۆژ به ڕۆژ له زیادبووندایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.