بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگهیاند كه لهسهر رێگای سهرهكیی ناڵپارێز -پێنجوێن، له ئهنجامی پێكدادانی بارههڵگرێك و تۆیۆتا پیكابێك، شۆفێری تۆیۆتاكه گیانی لهدهستدا و هاوسهرو منداڵهكهشی بهسهختی برینداربوون .
لەراگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست ماڵپهری كوردستان تیڤی كەوتووە، لەسەر ڕێگای سەرەكیی ناڵپارێز - پێنجوێن، لە ئەنجامی پێكدادانی بارهەڵگرێك و تۆیۆتا پیكابێك، شۆفێری تۆیۆتاكە گیانی لەدەستدا و هاوسەرو منداڵەكەشی بەسەختی برینداربوون .
راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوە دەكات، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 5-6-2018، لەسەر رێگای سەرەكی پێنجوێن-ناڵپارێز ، بارهەڵگرێك و تۆیۆتا پیكابێك پێكیاندادا و بەهۆیەوە هاوڵاتی (ع ، ع ، م ) تەمەن 25 ساڵ كە شۆفێری ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا پیكابەكە بووە گیانی لەدەستدا و هاوسەرو منداڵەكەشی كە تەمەنی ساڵ و نیوێكە بریندار بوون .
بەپێی راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمی هاوڵاتییەكە رەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كراو بریندارانی ڕوداوەكەش ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كران و چارەسەری پزیشكی وەردەگرن" .
ئاماژە بەوەش كراوە لەئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ناڵپارێزەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكەش بە پێی ماددەی 24 لە یاسای هاتوچۆ ڕاگیراوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.