دوای دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، بڕیار درا پاره‌ی قه‌واره سیاسییه‌كان كه‌م بكرێته‌وه، قه‌واره سیاسییه‌كانیش پابه‌ند ده‌كرێن به‌پێدانی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌وه.
له خوولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ر قه‌واره‌یه‌كی سیاسی ده‌بوو بڕی 50 ملیۆن دینار بداته كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، قه‌واره‌ی پێكهاته جیاوازه‌كانیش بڕی 25 ملیۆن دینار، به‌لام له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران بڕیار درا كه بره‌كه كه‌م بكرێته‌وه.
کەمکردنەوە بەمجۆرەیە، قه‌واره‌ی سیاسیی گشتی له 50 ملیۆنه‌وه بۆ 30 ملیۆنی دینار كه‌م كراوه‌ته‌وه، قه‌واره‌ی پێكهاته جیاوازه‌كان و ئه‌رمه‌ن كلدان ئاشوور له 25 ملیۆنه‌وه بۆ 10 ملیۆن كه‌م كراوه‌ته‌وه.
ئه‌م بڕیاره ئه‌مرۆ 5\6\2018 ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و سه‌رجه‌م قه‌واره سیاسییه‌كان ده‌توانن له‌سه‌ر رێنمایی تازه بڕۆن.
به‌پێی په‌یره‌وی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له كوردستان، هه‌ر قه‌واره‌یه‌كی سیاسی پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت گوژمه‌یه‌كی پاره له بانكه‌كانی كوردستان وه‌ك گه‌ره‌نتی دابنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.