Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 21:01

سەرۆک بارزانی: دەرفەتێکی نوێ بۆ چارەسەری کێشەکانی عێراق هاتووەتە ئاراوە

سەرۆك بارزانی: لە هەوڵی جیدی داین بۆ ئەوەی لایەنە سەرەكییەكان بگەنە ئەنجام
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە به‌روارى 5/6/2018، سەرۆك مەسعود بارزانی رایگەیاند لە دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە 12ی ئایاری 2018دا، سەرباری بوونی تێبینی زۆر لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و دەرەنجامەكانی، بارودۆخێكی تازە و دەرفەتێكی نوێ هاتووەتە ئارا بۆ چارەسەری كێشەكان.

سەرۆك بارزانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) لە پۆستێكدا نووسیویەتی" لەو دەرفەتە نوێیەدا پێویستە زۆر بە ڕوونی كار بە پرەنسیپەكانی هاوبەشی و تەوافوق و هاوسەنگی بكرێت، نەك ئەوەی وەك پێشتر تەنیا لایەنێك بڕیار لەسەر پڕۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵات بدات".

هەروەها ئاماژەی بەوەداوە" لەژێر ڕۆشنایی ئەو سێ پرەنسیپە لە هەوڵێكی جیدی داین بۆ ئەوەی لایەنە سەرەكییەكان بگەنە ئەنجام، پێمانوایە پابەندبوون بەو پرەنسیپانە، دەبێتە هۆی چارەسەری بنەڕەتی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و پڕۆسەی سیاسیی عێراق بە گشتی".

تێزانین له‌ 12ی ئایاری رابردوودا هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، ئەگەرچی چەند هەفتەیەكە ئەنجامەكانی كۆتایی هەڵبژاردنەكان راگەیەندراوە، بەڵام تا ئێستا لایەنە سیاسییە براوەكانی عێراق نەگەیشتوونەتە ڕێكەوتن لەسەر پێكهێنانی كوتلەیەكی گەورە تا سەرۆك وەزیرانی نوێ دیاری بكەن و دواتر حكوومەتی نوێ پێكبێنن. 

ktv

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.