Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 03:23

ساڵی داهاتوو کۆلێژی پزیشکی له‌ زانکۆی گەرمیان ده‌کرێته‌وه‌

شاندێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا سەردانی زانكۆی گەرمیانی كرد
کوردستان TV
100%

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی زانكۆی گەرمیان، شاندێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ مه‌به‌ستى كردنەوەی كۆلێژی پزیشكی سەردانی زانكۆی گەرمیانیان كردووە و لەگەڵ سەرۆكی زانكۆ و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان و ژمارەیەك لە پزیشكانی خاوەن بڕوانامەی باڵا لەو بەڕێوەبەرایەتییە و چەند مامۆستایەكی زانكۆی گەرمیان لە هەڵگرانی بڕوانامەی دكتۆرا لە بوارەكانی بایۆلۆجی و فیزیاو كیمیا كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا چۆنێتیی دەستپێكردن و خۆئامادەكردن و دابینكردنی پێداویستییەكانی خوێندن لە كۆلێجی پزیشكی باسیان لێوە كراوە و بڕیار دراوە لیژنەیەكی باڵا و چەند تیمێكی كاركردن بەمەبەستی ئامادەكردنی یەكە پەیڕەوكراوەكانی خوێندن (Curriculum Developing Team) و تیمی بەدواداچوونی ژێرخانی خوێندنی پزیشكی لە هۆڵ و تاقیگەكانی ناو زانكۆ و نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكانی سنووری گەرمیان و درووستكردنی چەند تیمێكی لاوەكی پێكبهێنرێن و بۆ ئەو مەبەستەش هەموو كارەكان چڕ بكرێنەوە و ئامادەكاری تەواو بكرێت. بۆ كردنەوەی كۆلێژەكە بە پەیڕەوكردنی نوێترین سیستمی خوێندن و فێربوون بە شێوەیەك كە لەساڵی خوێندنی 2018/2019 دا كۆلێجەكە بەپێی مەرجە زانستییەكان بكرێتەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.