Erbil 12°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 12:25

هۆکاره‌کانی کلۆر بوونی ددانی پێشه‌وه‌ی منداڵان

یه‌كێكه‌ له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه‌ مڕۆڤ كاتێ تووش ده‌بێت به‌رگه‌ گرتنی زۆر سه‌خته‌ به‌تایبه‌تیش بۆ منداڵان
کوردستان TV
100%


ددان ئێشان و یاخۆد كلۆر بوون یه‌كێكه‌ له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه‌ مڕۆڤ كاتێ تووش ده‌بێت به‌رگه‌ گرتنی زۆر سه‌خته‌ به‌تایبه‌تیش بۆ منداڵان كه‌ له‌ ته‌مه‌نێكی بچووك ددانه‌كانییان تووشی كلۆر بوون ده‌بێت كه‌ ئه‌مه‌ زۆربه‌ی جار ده‌بێته‌ مایه‌ی نا ئارامی دایكان و باوكان و به‌دوای و چاره‌سه‌ر و هۆكاره‌كه‌شیدا ده‌گه‌رێن؛ 
له‌م چه‌ند خاله‌ی خواره‌وه‌دا باسی هۆكاره‌كانی كلۆر بوونی ددانی منداڵان ده‌كه‌ین:
1-    پێدانی شیری قتوو له‌ مه‌مكه‌ شووشه‌دا

2-    پێدانی شیری دایك شه‌وانه‌ و له‌كاتی نوستندا به‌ بێ شوشتنی ددانه‌كان

3-    شوشتنی ددانه‌كان به‌ به‌كار هێنانی هه‌ویرێكی نه‌گونجاو كه‌ به‌ باشی كاری خۆی نه‌كات و میكرۆب له‌ناو نه‌بات

4-    پێدانی شڕۆبی مندالان بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی كه‌ به‌ گشتی پر شه‌كرن 

5-    پێدانی ته‌واوكه‌ری خوراك وه‌ك ڤیتامین و ئیشتیها كه‌ به‌ گشتی پرن له‌ شه‌كر

6-    گرنگی نه‌دان و پشتگوێ خستنی ددانی منداڵان و نه‌شوشتنی ددانه‌كانیان 

7-    پیچدانی ه‌ربه‌ت و خواردنی ئاماده‌ كرا كه‌ سرینن و پرن له‌ شه‌كر له‌ دوای ته‌مه‌نی (6) مانگییه‌وه‌ 

8-پێدانی چا و خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان به‌ منداڵان كه‌ شه‌كری تێدایه‌ و  زیانی هه‌یه‌ 

سه‌رچاوه‌: ده‌رمانخانه‌ى سلێمانى

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.