Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 10:46

مه‌سعود حه‌یده‌ر : ئەوەی ئەمرۆ حکومەت و گەلانی عێراق تێیکەوتوون ئەنجامی بێ پلانی حکومەتەکانی عێراقە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣

له‌په‌یجى تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%


مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌په‌یجى تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك له‌باسێكى دا تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئاو له‌عێراق به‌چى ده‌كرێت ده‌نووسێت ، ناوبراو له‌به‌شێكى نووسینه‌كه‌یدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئەوەی ئەمرۆ حکومەت و گەلانی عێراق تێیکەوتوون ئەنجامی بێ پلانی حکومەتەکانی عێراقە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣، ھەموو ئەو بەنداوانەی لە عێراق دروست کراون دەگەرێنەوە بۆ رژێمەکانی پێش ساڵی ٢٠٠٣، لە دوای ئەو بەروارە سەرەڕای تەرخانکردنی زاتر لە شەش ترلیۆن دینار بۆ خەرجی وەبەرھێنان بۆ وەزارەتی سەرچاوە ئاوێکان. بێگومان بەشێکی زۆر لەو پارەیە بەھەدەر چووە یان بە گەندەلی لەناوچووە

ده‌قى نووسینكه‌ى مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق 

چارەسەری کێشەی ئاو لە عێراق بە چی دەکرێت ؟

ئەوەی ئەمرۆ حکومەت و گەلانی عێراق تێیکەوتوون ئەنجامی بێ پلانی حکومەتەکانی عێراقە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣، ھەموو ئەو بەنداوانەی لە عێراق دروست کراون دەگەرێنەوە بۆ رژێمەکانی پێش ساڵی ٢٠٠٣، لە دوای ئەو بەروارە سەرەڕای تەرخانکردنی زاتر لە شەش ترلیۆن دینار بۆ خەرجی وەبەرھێنان بۆ وەزارەتی سەرچاوە ئاوێکان. بێگومان بەشێکی زۆر لەو پارەیە بەھەدەر چووە یان بە گەندەلی لەناوچووە. چونکە ھەیچ رەنگدانەوەی نەبووە لەسەر سیاسەتی ئاو لە عێراق، تەنھا لە ھەرێمی کوردستان چەند بەنداوێکی ئاودێری بە قەبارەی بچووک لەسەر بودجەی ھەرێم بونیادنراوە. ئەوەی ئەمرۆ وولاتانی دراوسێ ی عێراق ئەنجامی ئەدەن لەمەر سیاسەتی ئاوی، سیاسەتمەدارانی عێراقی بەخەبەرھێنا، ھەر خراپەو چاکەی خۆی ھەیە. چارەسەری کێشەی ئاو لە عێراق بە لیژنە نابێت. پێویستە حکومەتی عێراقی سوود لەو زیادبوونەی داھاتەکانی بکات. بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھان ، داھاتی عێراق مانگانە زیاتر لە دوو ملیار دۆلار زیادەی ھەیە کە بەو پارەیە کورتھێنانی پێ پردەکاتەوەو دەتوانێت دوو یان سێ ملیار دۆلار تەرخان بکات بۆ تەواوکردنی ئەو بەنداوانەی کە تەواو نەکراون و سوود لە تۆپۆگرافی خاکی عێراق وەرگرێت لە زاخۆوە بۆ فاو بۆ دروستکردنی بەنداوی نوێ وە چاودێریکردنێکی توندو تۆڵ بۆ ئەوەی پرۆژەکانی بەسەرکەوتوویی تەواو بێت و پارەکان وەکو شەش ترلیۆنەکە بەھەدەر نەچێ. سیاسەتی ئاوی ھەرێمی کوردستان گرنگترین بەشی سیاسەتی ئاوی عێراقەو پێویستە حکومەتی عێراق بە ھەماھەنگی لەگەل حکومەتی ھەرێم پارە تەرخان بکات بۆ دروستکردنی چەندین بەنداو لە ھەرێم. لەگەل دروستکردنی بەنداو لە ھەرێمی کوردستان و عێراق پێویستی بە پەیرەوکردنی سیاسەتێکی ئاوی ھەیە کە ببێتە ھۆی بەکارھێنانی پیشەسازی ئاودێری و کەمکردنەوەی لەدەستدانی ئاو و بەکارھێنانی بەشێوەیەکی چالاک.
دەبێ ئەو پرسیارەش بکرێت، ئایە پێنج ملیار دۆلار کە سەرف کراوە بۆ سەرچاوە ئاوێکان لەچیداو و چۆن خەرج کراوە ؟؟

مسعود حیدر
ئەندام پەرلەمانی عێراق
٢٠١٨/٦/٥

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.