Erbil 5°C یەکشەممە 26 کانوونی دووەم 00:02

مه‌شعان جبوری: زۆربه‌ی هه‌ڵوێسته‌کانی سه‌رۆک کۆمار هه‌میشه‌ ڕاوبۆچوونی یه‌کێتی بووه‌

هه‌تا له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمانبه‌ران و ڕاوێژكاره‌نی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ ئه‌و مۆركه‌ حیزبیه‌ی پێوه‌دیاره‌
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، به‌داخه‌وه‌ دامه‌زراوه‌یه‌كی وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بۆته‌ شوێنی ئه‌داكردنی حیزبێك كه‌ پۆسته‌كه‌ی پێدراوه‌ وه‌ك پشك.

مه‌شعان جبوری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: به‌ داخه‌وه‌ زۆربه‌ی ڕه‌فتار و هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆك كۆمار له‌ باره‌ی ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌ عێراق ڕووده‌ده‌ن، هه‌میشه‌ ڕاوبۆچوونی یه‌كێتی بووه‌، نه‌ك وه‌ك نموونه‌ی سمبوڵی ده‌ستور، یان سمبوڵی یه‌كگرتوویی گه‌لی عێراق بێت.

هه‌روه‌ها گوتی: من له‌گه‌ڵ دكتۆر فوئاد مه‌عسومدا زۆركارم كردووه‌ ده‌یناسم هه‌ر له‌كاتی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كاتی و پێشتر سه‌رده‌می ئۆپۆزسیۆن بوون، تووشی موفاجه‌ئه‌ بووم به‌م حیزبایه‌تیه‌ی، به‌داخه‌وه‌ دامه‌زراوه‌یه‌كی وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بۆته‌ شوێنی ئه‌داكردنی حیزبێك كه‌ پۆسته‌كه‌ی پێدراوه‌ وه‌ك پشك، هه‌تا له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمانبه‌ران و ڕاوێژكاره‌نی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ ئه‌و مۆركه‌ حیزبیه‌ی پێوه‌دیاره‌.

پاشان سه‌رۆك كۆمار خۆی خستۆته‌ هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ هیچ بیانویه‌ك بۆ ئه‌و هه‌ڵه‌ زه‌قه‌ نییه‌، له‌كاتێكدا ئه‌و پارێزه‌ری ده‌ستوره‌، ده‌زانێت كه‌ له‌ئه‌ركه‌كانی كه‌ده‌ستور بۆی دیاریكردووه‌، كاری دادگای باڵای عیراق پرسیاركردن نییه‌ لێی ، دادگای باڵا كاری یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانه‌ و چاودێریكردنی ده‌ستوری بوونی یاساكانه‌ كه‌ له‌ په‌رله‌مانی عیراقه‌وه‌ ده‌رده‌چێت، نه‌ك كاری پرسیار ڕاوه‌رگرتن، سه‌رۆك كۆمار ده‌توانێت تانه‌ له‌و یاسایانه‌ بدات كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ ده‌رده‌چێت نه‌ك داوای شیكردنه‌وه‌ و پرسیاركردن بكات له‌دادگای فیدراڵی.

سه‌رچاوه‌/ ده‌نگی ئه‌مریكا

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.