له‌وه‌رزی هاوین و گه‌رما ته‌نها شت كه تێنویه‌تی مڕۆڤ بشكێنیت خواردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نیه سارده‌كانه به تایبه‌ت ئاوی سارد و سه‌هۆڵاو به‌ڵام له‌وانه‌یه تا ئێستا زۆربه‌مان زیانه‌كانی خواردنه‌وه‌ی ئاوی ساردمان نه‌زانیبێت بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ .
له‌م چه‌ند خالانه‌ی خواره‌وه زیانه‌كانی خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد بزانه :
1- خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به كرداری هه‌رس ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بو كوبۆنه‌وی چه‌وری له له‌شدا و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسانه‌ی كه ده‌وترێت كالۆری ده‌سوتێنێت و كێش داده‌به‌زێنێت .
2- خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد هۆكارێكه بۆ قه‌بزی، چونكه بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر خواردن له ریخۆله‌دا ده‌هێلێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌پێی پله‌ی گه‌رمی ژووره‌كه‌ت باشترین یارمه‌تییه بو كرداری هه‌رس كردن .
3- زیان به پێست و شێداری جه‌سته ده‌گه‌ینێت و وشكی ده‌كاته‌وه چونكه پێویسته ئه‌و ئاوه هه‌مان پله‌ی گه‌رمی له‌ش بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ش و پێست شێ‌دار بكات .
4- ئاوی سارد ده‌بێته هۆكارێك بۆ نه‌مانی وزه، هه‌میشه جه‌سته بۆ به‌كارهێنانی وزه پێویستی به ئاوێكه كه نزیك بێت له پله‌ی گه‌رمی له‌شه‌وه .
5- زیان به گه‌ده ده‌گه‌ینێت و هۆكارێكه بۆ سك ئێشه چونكه خوێنبه‌ره‌كان و گه‌ده ناتوانێت ئه‌و خواردنه‌ی ده‌یخویت باش هه‌رسی بكات .
6- یه‌كێكی دیكه له زیانه‌كانی خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد كه‌مكردنه‌وه‌ی لێدانه‌كانی دڵه كه ره‌نگه هه‌ندێ جار حاڵه‌تی نه‌خوازراویش دروست بكات .
7- خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد هۆكارێكه بو هه‌وكردنی قورگ و كوكه .
8- هه‌ندێكجار دوای ئایسكرێم خواردن ره‌نگه هه‌ست به سه‌ر ئێشه بكه‌یت، ئه‌وا به دڵنیای دوای ئاوی ساردیش ره‌نگه توشی سه‌ر ئێشه بیت به‌ڵام نه‌زانیت هۆكاره‌كه‌ی ئاوی سارده چونكه كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر مێشك و بربره‌كانی پشت .
سه‌رچاوه/ ده‌رمانخانه‌ی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.