په‌یامنێرمان كه‌ریم سمكۆ پێی راگه‌یاندین، له سنووری شاره‌دێی وه‌رتێی سه‌ر به قه‌زای رواندز، چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) سێ هاووڵاتی ئه‌و سنووره ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه موسلیح زرار، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی وه‌رتێ به كوردستان تی ڤی راگه‌یاند: له ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 3-6-2018 وه سێ هاووڵاتی به‌ناوه‌كانی (عومه‌ر عه‌بدوڵڵا مه‌حمود، هه‌ڵگورد حه‌مه‌ده‌مین عه‌بدوڵڵا، دانا خدر هه‌مزه) كه ته‌مه‌نیان له ده‌وروبه‌ری 25 ساڵیدایه و دانیشتووی سه‌نته‌ری ناحیه‌ی وه‌رتێن له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه به‌بێ دیاریكردنی هیچ تاوانێك و هۆكارێكی دیاریكراو ده‌ستگیر كراون و تا ئێستاش ئازاد نه‌كراون.
راشیگه‌یاند، ئه‌و هاووڵاتیانه به زمانی به‌رۆژوو چوونه‌ته (سه‌رگه‌لی زینی وه‌رتێ) كه ناوچه‌یه‌كی سنووره‌كه‌یه، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه ده‌ستگیر كراون و ئه‌مه‌ش بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی نیگه‌ران كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و كه‌سانه كه‌سوكاری بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و لایه‌نگری پارتی دیموكراتی كوردستانن له ناوچه‌كه، به‌پێی قسه‌ی دانیشتووانی ئه‌و شاره‌دێیه ره‌نگه ئه‌مه هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌یان بێت له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.