په‌یامنێرمان كه‌لسوم شوان پێی راگه‌یاندین ، كاتژمێر ۱۰ی شه‌و ئاگه‌داركراونه‌ته‌وه هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی (كه‌یهان سلێمان دۆله‌مه‌ری) له چیای قه‌له‌نده‌ر بێ سه‌رو شوێن بووه ، دوای گه‌ڕان ئۆتۆمبێله‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه به‌ڵام خۆی بێ سه‌رو شوێنه .
دواتر دوای گه‌ڕانێكی زۆر له‌لایه‌ن تیمی به‌رگری شارستانی و كه‌س و كاری وون بووهكهو خه‌ڵكانی خۆبه‌ش توانرا له كاتژمێر 2ی شه‌و ته‌رمی ناوبراو بدۆزرێته‌وه.
كه‌یهان سلێمان دۆله‌مه‌ری، پێشمه‌رگه‌ی سوپای بارزانه، خێزانداره‌و به‌مه‌به‌ستی به‌خێوكردنی مێش هه‌نگوین سه‌ردانی چیای قه‌له‌نده‌ری كردووه‌و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.