به پێى هه‌واڵێكى گۆڤارى هارپه‌ر بازاڕ، باسى جیابوونه‌وه‌ى ئه‌ستیره‌ى جیهانى گۆرانیبێژى ئه‌مریكى كردووه نووسراوه، له‌دواى په‌یوه‌ندیێكى خۆشه‌ویستى یه‌ك ساڵ گۆرانیبێژى ئه‌مریكى رهیحانا جیابوونه‌وه‌ى خۆى ڕاگه‌یاند له خۆشه‌ویسته بلیۆنێرهكهى حه‌سه‌ن جه‌میل كه عهربى سعودییه، به‌بێ ئه‌وه‌ى ورده‌كارى له‌سه‌ر جیایوونهوهكیان بدات.
گۆڤارى هاپه‌ر بازاڕ به‌شێوه‌یه‌ك باسى له جیابوونه‌وه‌كه كردووه وه‌ك بلى هۆكارى جیابوونه‌وه‌كه رهیحانایه گۆڤاره‌كه ده‌ڵێ: ئه‌و دڵى شكاند، ئه‌وه‌یه كه تۆ باشێت لێى له شكاندنى دڵى پیاوان، رهیحانا بێزاربوو له خۆشه‌ویسته عه‌ره‌به‌كه‌ى، هه‌ر وه‌ك په‌یوه‌ندیه‌كانى پێشوى له‌گه‌ڵ پیاوان .
حه‌سه‌ن جه‌میل جێگرى سه‌رۆكى عه‌بدول له‌تیف جه‌میله یه‌كیكه له گه‌وره كۆمپانیاكانى جیهان و خاونداریتى ده‌گه‌ریته‌وه بۆ خانه‌واده‌كه‌ى و مافى دابه‌شكردنى تایبه‌تى ئۆتۆمبیلى تویوتاى هه‌یه له سعودیه و 7 وڵاته دیكه.
جى ئاماژه‌یه به گوێره‌ى گۆڤارى فۆربز سامانى خێزانى حه‌سه‌ن جه‌میل به 1.5 بلیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت و ساڵى پێشوو له ریزبه‌ندى چواره‌م ده‌وڵه‌مه‌ندترین خێزان له وڵاتى سعودیا دانرا، حه‌سه‌ن جه‌میل پێش رهیحانا له‌گه‌ل مۆدێلى به‌ریتانى ناومى كامبل په‌یوه‌ندى هه‌بووه.
گۆرانیبێژى ئه‌مریكى رهیحانا پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه حه‌سه‌ن جه‌میل پیاوێكى جیاوازه له گشت ئه‌و كه‌سانه‌ى ناسیویتى و په‌یوه‌ندى هه‌بووه له گه‌ڵیان له ئێستادا وازیان له‌یه‌ك هێناوه جیابوونه‌وه‌ى نێوان هه‌ردووكیان له لایه‌ن رهیانا ڕاگه‌یاندرا.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێران/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.