Erbil 15°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 06:24

فێستیڤاڵی ھەولێر بۆ داشکاندنی نرخەکان کرایەوە

جیاوازییەکی زۆر لە نرخەکانیاندا ھەیە
کوردستان TV
#7
100%


لە 2/6/2018، بە بەشداری دەیان کۆمپانیا، فێستیڤاڵی (ھەولێر بۆ داشکاندنی نرخەکان)، لە ھەولێر کرایەوە.

لە ھۆڵی (ئاشتى)ی ھەولێر، بە چاودێریی ژووری بارزگانی و پارێزگاری ھەولێر، ھەروەھا بە بەشداریی دەیان کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی، فێستیڤاڵی ھەولێر بۆ داشکاندنی نرخەکان کرایەوە.

بە چاودێریی ژووری بازرگانی و پارێزگاری ھەولێر، بۆ پێنجەم جارە فێستیڤاڵی لەو شێوەیە لە کوردستان ده‌كرێته‌وه‌، کە دوانیان لە سلێمانی و سیانیشیان لەھەولێر كرانه‌وه‌.

فێستیڤاڵەکە، تەنیا شەوانە ده‌كرێته‌وه‌ و بۆ ماوەی 10 شەو بەردەوام دەبێت، لەو فیستیڤاڵەدا زیاتر لە 70 کۆمپانیا و شوێنی بازرگانی بەشدارن.

داستان فازڵ، یەکێک لە ڕێکخەرانی فێستیڤاڵەکە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند سەرجەم کەلوپەلی ناو ماڵ، ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، جلوبەرگ، جوانکاری و پاکەرەوەکان لەو بازاڕەدا دەست دەکەون و جیاوازییەکی زۆر لە نرخەکانیاندا ھەیە لەگەڵ بازاڕەکانی دەرەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.