Erbil 15°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 06:14

له‌ڕواندز تەنکەرێکی ئاو وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا

له‌راگه‌یاندراوى هاتووچۆدا
کوردستان TV
100%


ئەمرۆ دوو شەممە 4ى حوزه‌یرانى 2018 ،  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سۆران  له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى بۆ مالپه‌رى كوردستان تى ڤى ناردووه‌  رایده‌گه‌یه‌نێت ،  كاتژمێر 10:30 به‌یانى  لە شارۆچكەی ڕەواندز، لە پێش بینای سەرۆكایەتی شارەوانی  تانكەرێكی ئاو وەرگەڕاوە.

هاتوچۆى سۆران ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت ، تانكه‌ره‌كه‌ به‌هۆى قورسى  و پڕئاویی بۆ دواوە گەڕاوەتەوە نەتوانراوە كۆنتڕۆڵ بكرێت، لە ئەنجامدا خۆی كێشاوە بەدیواری بینای شارەوانی وەرگەڕاوە ، به‌هۆیه‌وه‌ شوفێرى تانكه‌ره‌كه‌ گیانى له‌ده‌ست دا 


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.