Erbil 5°C شەممە 11 کانوونی دووەم 07:48

شه‌هید ئه‌رکان شه‌ریف ناوى ده‌چێته‌ گه‌وره‌ترین مۆزه‌خانه‌ى جیهانى

ناوی شه‌هید ئه‌ركان و 17 رۆژنامه‌وانی دیكه‌
ئه‌ركان شه‌ریف ناوى ده‌چێته‌ گه‌وره‌ترین مۆزه‌خانه‌ى جیهانى
کوردستان TV
100%

مۆزه‌خانه‌ى نیوزیه‌م تایبه‌ت به‌ هه‌واڵ و رۆژنامه‌وانى ئازاد كه له له‌ واشنتۆنی پایته‌ختى ئه‌مریكایه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4ى حوزه‌یرانى 2018، وه‌ك رێزلێنانێك له‌ شه‌هید (ئه‌ركان شه‌ریف)ى كامێرامانى كوردستان تیڤى ناوى ناوبراو و 17 رۆژنامه‌وانی دیكه‌، كه‌ له‌ ساڵى 2017 له‌ كاتى كاركردنیان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌‌ یان به‌هۆى گواستنه‌وه‌ى هه‌واڵ له‌ گۆڕه‌پانى شه‌ڕ شه‌هید كراون، وه‌ك رێزلێنانێك له‌سه‌ر دیوارى یاده‌وه‌رییه‌كانى ناوى 18 رۆژنامه‌وانه‌كه‌ ده‌نووسیته‌وه‌. 

مۆزه‌خانه‌ى نیوزیه‌م، ده‌كه‌وێته‌ شه‌قامى بینسلڤانیا له‌ واشنتۆنی پایته‌ختى ئه‌مریكا، مۆزه‌خانه‌یه‌كى تایبه‌ته‌ به‌ هه‌واڵ و رۆژنامه‌وانى ئازاد، له‌ 15 گه‌له‌رى و 15 هۆڵ پێكهاتووه‌  تێیدا رووداوه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان هه‌ڵده‌گرن و سه‌ردانانى مۆزه‌خانه‌كه‌ ده‌توانن چه‌ندین چیرۆكى تایبه‌ت به‌ هه‌واڵه‌كانى ببینن وه‌ك رۆڵى میدیاى ئازاد له‌ مێژوو و گرنگى ئازادییه‌كانى وه‌كو ئازادى ده‌ربڕین و بیروڕا و رووداوه‌كانى 11ى سپتێمبه‌ر و مێژووى ته‌له‌فزیون و ئینته‌رنیت ئازادى میدیا و كۆبوونه‌وه‌ جیهانییه‌كان.

نیوزیه‌م له‌سه‌ر دیوارى یاده‌وه‌رییه‌كانى وه‌ك رێزلێنانێك ناوى 18 رۆژنامه‌وانه‌كه‌ ده‌نووسێته‌وه‌ یه‌كێك له‌و رۆژنامه‌وانانه‌ شه‌هید (ئه‌ركان شه‌ریف)ى كامێرامانى كوردستان تیڤییه‌، ئه‌و دیواره‌ شوشه‌ییه‌ تا ئێستا ناوى 305 روژنامه‌وانانى تێدا نووسراوه‌.

هه‌روه‌ها زۆربه‌ى ئه‌و 18 رۆژنامه‌وانه‌ى كه‌ ناویان له‌سه‌ر دیوارى یاده‌وه‌رییه‌كان نووسراوه‌، له‌ كاتى رووماڵكردنى هه‌واڵ له‌ گۆڕه‌پانى شه‌ڕ له‌ عێراق و سوریا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ هه‌ردوو وڵات به‌ مه‌ترسیدارترین و كوشنده‌ترین وڵات ناوده‌برێت بۆ كارى رۆژنامه‌وانى له‌ جیهاندا.

جێی ئاماژه‌یه‌ شه‌وی 30ـی تشرینی یەكەمی 2017 ئەركان شەریف وێنەگری كوردستان تی ڤی لە شارۆچكەی داقووق لە لایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە به‌ دڕنده‌ترین شێوه‌ لە ماڵەكەی خۆیدا بە چه‌قو
شه‌هید كرا.

 

سیروان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.