ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 4ى حوزه‌یرانى 2018 ، ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر له‌سه‌ر هه‌ردوو ته‌وه‌ری نرخى گران بوونى به‌نزین و كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامدا ، دوای كۆبوونه‌وه‌كه عه‌لى ڕه‌شید سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند : وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌ئێستادا به‌ڵێنى داوه ، كه‌ڕۆژانه پێنج ملیۆن لیتر به‌نزین هه‌نارده‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات ، 2 ملیۆن بۆ هه‌ولێر و 2 ملیۆن بۆ سلێمانى و ملیۆنێك بۆ پارێزگاى دهۆك .
عه‌لى ڕه‌شید ڕاشیگه‌یاند ده‌خوازین هه‌ر ته‌نیا بۆ ئه‌م جاره نه‌بێت ، به‌ڵكو وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق به‌رده‌وام بێت لهههناردهكردنى به‌نزین بۆ هه‌ولێر و پارێزگاكانى دیكه‌ى كوردستانى ، وهڕاشیگهیاند ناكرێت عێراق جیاوازى بكات له‌نێوان شاره‌كاندا به‌جۆرێك له‌باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق به‌هۆى ئه‌وه‌ى ڕێژه‌یه‌كى باش به‌نزینیان بۆ ده‌چێت و وه‌عێراق بارگرانى له‌سه‌رى نیه زیاتر نه‌وت ڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ده‌كات بۆیه نرخى به‌نزین لاى ئه‌وان هه‌رزانتره ، هیوادارین عێراق ئه‌و جیاوازیه نه‌كات و یارمه‌تى هه‌رێمى كوردستان بدات له‌پێناو ئه‌وه‌ى لێره‌ش نرخى به‌نزین هه‌رزان بكرێت ، ناكرێت عێراق جیاوازی بكات و ئێمه به‌هاوڵاتى پله دوو سه‌یر بكات .
له‌باره‌ى كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان عه‌لى ڕه‌شید هیواى خواست وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هه‌ڵوێستى فه‌رمى خۆی ڕابگه‌یه‌نێت له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیانه‌ى ئێستا هه‌یه و په‌خشى كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان ده‌كه‌ن ، ده‌بێت وه‌زاره‌ت كۆمپانیه‌ك ڕابگه‌یه‌نێت كهكێیه په‌خشى ده‌كات و وهڕهچاوى بارى گوزه‌رانى خه‌ڵك بكرێت
به‌ڤیدیۆ ته‌واوى ورده‌كاری كۆنگره ڕۆژنامهوانیهكهى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.