Erbil 16°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 04:21

به‌رپرسێکى باڵاى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ستى له‌کارکێشایه‌وه‌

یه‌كێك بووه‌ له‌هاوڕێ و نزیكانى نه‌وشیروان مسته‌فا
کوردستان TV
100%


به‌رپرسێكى باڵاى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ،  ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆی له‌ڕیزه‌كانى بزووتنه‌وه‌كه‌ ڕاگه‌یاند ، كه‌ناوبراو یه‌كێك بووه‌ له‌هاوڕێ و نزیكانى نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری پێشووى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان 

به‌پێى  سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ  ،  عوسمانی حاجی مەحمود ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان  دەستی لەکار کێشاوەتەوە و له‌ئێستادا له‌كوردستاندا نه‌ماوه‌ و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ وڵاتى سوید . 
 

عوسمانى حاجی مه‌حمود له‌پێشووتردا  نیگەرانی  خۆی لە ئەدای كاری خانەی ڕاپەڕاندن و پشتگوێخستنی پێشنیار و ڕاوبۆچوونەكانی ڕاگه‌یاند بوو،  وه‌نیگه‌رانى خۆشیى لەسەر ئەدای سیاسه‌تى  بزووتنەوەكە  و وه‌ شێوازی ئیدارەدانی میدیای فه‌رمیی گۆڕان و  چەند پرسێكی حزبیی نێوخۆیی بزووتنه‌وه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند بوو به‌خانه‌ى راپه‌راندن 


سه‌رچاوه‌ - باس نیوز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.