لهراگهیاندراوێكیاندا ههردوو كارمهندى كهنالى ئێن ئێن ئارتى بهناوهكانى شەیما جاف بەرپرسی گشتی پەیامنێرانی ئێن ئاڕ تی ، سەرهەنگ ئیسماعیل هەواڵساز لەناوەندی هەواڵ ڕایدهگهیهنن ، دوای چوار ساڵ كاركردنمان لهئێن ئارتى دواجار دهست لهكاردهكێشینهوه ، لهدوای ئهوهى لهسهر كۆمێنتێك لە فەیسبوك لە سەر پۆستێكی شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، وە لەسەر قسەی خودی خۆی بڕیارماندا دەست لەكاركێشانەوە پێشكەش بكەین و واز لەکارکردن لەو کەناڵە بهێنین
دهقى راگهیاندراوهكهیان
دوای چوار ساڵ كاركردن لە ئێن ئاڕ تی، لەسەر كۆمێنتێك لە فەیسبوك لە سەر پۆستێكی شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، وە لەسەر قسەی خودی خۆی بڕیارماندا دەست لەكاركێشانەوە پێشكەش بكەین و واز لەکارکردن لەو کەناڵە بهێنین.
سەرباری ئەوەی ئێمە و زۆرێک لە ھاوڕێیان، لە دوای ئەوەی ئێن ئاڕ تی بە سیاسی كرا، رەخنەوگلەیی زۆرمان ھەبوو، بەڵام بڕیار بوو لە دوای ھەڵبژاردن كەناڵەكە بگەڕێتەوە سەر رێرەوی پیشەیی خۆی، كەچی مەخابن ئەوە ڕوی نەدا.
سوپاس بۆ ھەموو ئەو ھاوڕێ و ھاوپیشانەم كە لەم ماوەیەدا بەیەكەوە ھاوكار بووین.
تێبینی/ لە هەمووی سەیرتر کۆمێنتەکە نزیکەی ٢ مانگ لەمەوبەر بەندە (سەرهەنگ) نوسیبوم بەڵام هاوسەرەکەشم لەسەر ئەوە نانبڕاو کرا !
هۆکاری بڵاوکردنەوەی وازهێنانەکەمان تەنها لەبەر دوو هۆکارە:
یەکەم، بۆ ئەوەی هەموومان فێری ئەوەبین لەبەرامبەرغەدر و ناحەقی بێ دەنگ نەبین.
دووەم،"قسەیەکی کوردەواری هەیە دەڵێت مشتێک نمونەی خەرمانێکە" بۆ ئەوەی ڕووی ڕاستەقینەی ئەو کەسە دەرکەوێت کە بانگەشەی ئازادی و چاکردنی ژیان خەڵک دەکات بەڵام خۆی کۆمێنتێک کە (نە تەشیر و نە سوکایەتی و نەپەیوەندی بەئیشەوە هەبێت) قبوڵ ناکات چ جای ئەگەر بگاتە دەسەڵات چۆن رەخنە و دەنگی ناڕەزایی قبوڵ دەکات!
شەیما جاف بەرپرسی گشتی پەیامنێرانی ئێن ئاڕ تی
سەرهەنگ ئیسماعیل هەواڵساز لەناوەندی هەواڵی ئێن ئاڕ تی
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.