Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 18:30

بڕیاره‌ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ردانی کۆریای باکوور بکات

تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ ئه‌م دیداره‌ دیارینه‌كراوه‌
بڕیاره‌ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ردانی كۆریای باكوور بكات
کوردستان TV
100%

راگه‌یاندنه‌ فه‌رمییه‌كانی كۆریای باكوور هه‌واڵێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ بڕیاره‌ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆك كۆماری رژێمی سووریا له‌ سه‌ردانێكدا بۆ وڵاته‌كه‌یان دیدار له‌گه‌ڵ كیم جونگ ئون رێبه‌ری ئه‌م وڵاته‌ ئه‌نجام بدات، به‌ڵام تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ ئه‌م دیداره‌ دیارینه‌كراوه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی راگه‌یاندنه‌كانی كۆریای باكوور له‌سه‌ر زاری به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه‌ وتراوه‌: من سه‌ردانی كۆماری دیموكراتیكی كۆریا ده‌كه‌م و دیدار له‌گه‌ڵ كیم جونگ ئون ئه‌نجام ده‌ده‌م.

هه‌رچه‌نده‌ كه‌ نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری سووریا تا ئێستا هیچ هه‌ڵوێستی به‌م هه‌واڵه‌ پیشان نه‌داوه‌، به‌ڵام گریمانه‌ ده‌كرێت ئه‌گه‌ر دیداره‌ به‌ ئه‌نجام بگات ئه‌وا له‌ پیۆنگ یانگی كۆریای باكوور ده‌بێت.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كان به‌شار ئه‌سه‌د سه‌باره‌ت به‌ دۆخی سیاسیی كۆریای باكوور و كرانه‌وه‌ی ده‌رگاكانی ئه‌م وڵاته‌ به‌ره‌وڕووی جیهانی ده‌ره‌وه‌ و كۆریای باشووری دراوسێی وتوویه‌تی: من دڵنیام كه‌ كۆریای باكوور سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت و له‌گه‌ڵ كۆریای باشووردا یه‌كده‌گرن.

ئه‌گه‌ر بێت و به‌شار ئه‌سه‌د دیداره‌كه‌ ئه‌نجامبدات، ئه‌وا ده‌بێته‌ یه‌كه‌مجار كه‌ كیم جونگ ئون له‌ پایه‌ته‌ختی وڵاته‌كه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسی وڵاتێكی دیكه‌ بكات.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.