Erbil 15°C سێشەممە 14 ئایار 22:11

له‌هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر 700 کارتۆن پاکێتی جگەرەی ماوە بەسەرچوو دەگیرێت

له‌راگه‌یاندراوى قایمقامیه‌تى هه‌ولێر
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكى قایمقامیه‌تى قه‌زارى ناوه‌ندیی هه‌ولێر ، دره‌نگانى شه‌وى رابردوو له‌په‌یجى تایبه‌ت به‌خۆیان بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ ، ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌700 كارتۆنى جگه‌ره‌ى ماوه‌ی به‌سه‌رچوودا گیراوه‌ ،كه‌له‌كۆگایه‌كى شاراوه‌ له‌گه‌ڕه‌كى به‌ختیاری دانرابوو . 

ده‌قى راگه‌یاندراوه‌كه‌

لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی قەزای ناوەندیی, ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له‌ 700 کارتۆن جگەرەی ماوەبەسەرچووی داگرت کەدەکاتە 35000 پاکێت جگەرە, لەکۆگایەکی شاراوە لەگەڕەکی بەختیاری‌.

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی قه‌زای ناوەندیی هەولێر رایگه‌یاند، توانیویانه‌ ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و بڕە پاکەتەدا بگرن ،ئەوشوێنە دوو هەفتەیەچاودێری دەكرێت لەسەر ئەم کەیسە خاوەنەکەی ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەکرێت.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.