دواى ده‌ركردنى بڕیارێك له لایه‌ن دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى كه‌ركوك به مه‌به‌ستى ده‌ستگیركردنى رێبوارتاڵه‌بانى ،ئه‌مرۆ له راگه‌ێندراوێكدا نوسینگه‌ى به‌رێز سه‌رۆك بارزانى رایگه‌یاندووه به‌هۆیى هه‌ڵوێسته نیشتیمانیه‌كانى رێبوار تاڵه‌بانى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى به هه‌موو هێزوو توانایه‌ك پاڵپشتى لێ ده‌كات .
ده‌قى راگه‌ێندراوه‌كه ى نوسینگه‌ى سه‌رۆك بارزانى
دەركردنی بڕیاری گرتنی ڕێبوار تاڵەبانی درێژەپێدانی خیانەتەكەی 16ـی ئۆكتۆبەرە و ئەم جۆرە كردەوانە و گرتن و سزادانی خەڵكی نیشتیمانپەروەر نابێتە هۆی سڕینەوەی خیانەتەكەیان. ئەوەی دەرهەق ڕێبوار تاڵەبانی كراوە بەهۆی هەڵوێستە نیشتیمانی و كوردپەروەرانە و عەداڵەتخوازیی ئەو بووە و ئەمە ڕاستییەكە كە هەموو لایەك دەیزانن. ئێستایش هەموو كوردێكی دڵسۆز پشتیوانی ڕێبوار تاڵەبانین و سەرۆك بارزانیش بە هەموو هێزەوە پاڵپشتیی دەكات.
نووسینگەی سەرۆك 3-6-2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.