ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 3-6-2018 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له بڕۆنۆ ئۆبێرت، باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عێراق كرد.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عێراق به گرنگی زانی لایه‌نه كوردستانییه‌كان به یه‌كگرتوویی له به‌غدا دانوستاندن بكه‌ن و به‌شدارییه‌كی كارایان له پرۆسه‌ی پێكهێنان و حكومه‌تی داهاتووی عێراقدا هه‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له هه‌ولێر و به‌غدا كرد كه هه‌وڵیان داوه به‌شێك له كێشه‌كانی نێوانیان به دیالۆگ و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
لە کۆبوونەوەکەدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سوپاسی رۆڵ و پاڵپشتییه‌كانی فه‌ره‌نسا و ماكرۆنی كرد له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانى فەره‌نسا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا كه به‌هۆیه‌وه به‌شێك له كێشه‌كان چاره‌سه‌ركران.
دووپاتیشیكرده‌وه كه له‌مباره‌یه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به یه‌كده‌نگى له به‌غدا به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا بكه‌ن و رۆڵێكی كارایان له پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووى عێراقدا هه‌بێت.
له دیدارێكدا كه دۆمینیك ماس، كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنى له عێراق به‌گشتی و به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، تیشكى خسته‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و به‌تایبه‌تی له بواری ئابووریدا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.